ئەوشتەی ئەفڵاتوون بەر لە مردنی پێی ڕاسپاردم

نووسینی: جومانە حەداد
وەرگێڕانی: هەڵكەوت عەبدوڵا
نرخ: 4500 دینار
چاپی یەكەم


ڕەگەزی سێیەم – ئایا ئەوەی من دەیڵێم، پێویستی بە “بوێری”یەکی لەڕادەبەدەر هەیە؟ ئایا دداننان بەوەی دەترسین ئاشکرای بکەین، یان تەنانەت “شەرم”ی لێ دەکەین، پێویستی بە “بوێری” هەیە؟

لەمێژە ئەم پرسیارەم تێپەڕاندووە. ئێستا، کاتێک دەنووسم، تەنیا مەبەستمە ڕۆچمە ناو قووڵایی ناخمەوە و زیاتر لەو چینانە بدۆزمەوە، کە منیان پێک هێناوە. هێڵە سوورەکان لە بەردەمی خۆمدا نابینم، گوێ بە هۆشدارییەکانی دەوروبەرم نادەم، بایەخ بەو مینانە نادەم کە دەشێت لە ژێر پێمدا بتەقنەوە. گرنگترین شتێک کە من دەیکەم، خۆم بۆ خودی خۆم بنێمەوە، پەلاماری بدەم، ڕووتی بکەمەوە، تا لەسەر کاغەز بە تەواوەتی بێچەک بێت، ئەوساکە هاوکات خۆماتدەر و ڕووتکەرەوە، داوەت و داوەتکەر، بێچیر و نێچیروان دەبم، هەر کاتێک مینێکم پیادا دەتەقێتەوە، مەست دەبم، چونکە بەوە چەند پارچەیەک لە گۆشتی زیندووم دەبەخشمە خوێنەرانم.

ئەو پارچە گۆشتانەی ناو ئەم کتێبە، حەقیقەتی منن، وشەکانی منن، دیاریی بێفیزی منن بۆ ئێوە…
لە هەمان کاتدا تەڵەکانی منن…

لەبڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

ناردن: