هەڵكەوت عەبدوڵا: لەدایكبووی ساڵی 1956 ـە

تاكو پۆلی چوارەمی كۆلیژی پزیشكی لە بەغدا خوێندوە و لەبەر كاری سیاسی تەواوی نەكردوە

كۆتایی ساڵی 1986 وەك پەنابەر چۆتە وڵاتی دانیمارك

  • ساڵی 1986 بە هاوكاریی كۆمەڵێك نووسەر و چالاكوان گۆڤاری “یەكگرتن”ی دامەزراندوەو بۆتە سەرنووسەری گۆڤارەكە كە هەتاكو ساڵی 1995 شانزە ژمارەی لێ‌ بڵاوبۆتەوە
  • ساڵی 1995 ئەنجامی یەكخستنی كارەكانی هەردوو گۆڤاری “ئازادی” و “یەكگرتن” لە پڕۆژەی ڕەهەنددا بۆتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ‘ڕەهەند’
  • ساڵی 2002 پاش ئاوارەبوونی زیاتر لە 16 ساڵا گەڕاوەتەوە كوردستان و لە دەزگای چاپ ‌و پەخشی سەردەم دەست بەكاربووە و لەو كاتەوە چەند پۆستێكی وەرگرتووە (بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری ئایندە و دواتر بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری سەردەم
  • لە كۆتایی ساڵی 2006 ەوە سەرنووسەری گۆڤاری “منداڵی سەردەم”ـە

خاوەنی زیاتر لە 20 كتێبی وەرگێڕراو و نووسراوە لە بوارەكانی دیموكراسی، كۆمەڵگەی مەدەنی، زانستی سیاسی، جیۆپۆڵەتیك، منداڵا…هتد


ئیمەیڵ: halkawt.abdulla@sardem.org
halkwta@glil.org
07701536044
https://www.facebook.com/halkaut.abdulla

ناردن: