كورتە چیرۆك
جارێكیان پاسەوانی قەڵای شارێك بە دانیشتوانی شار دەڵێت: وابزانم دوژمەن بەڕێوەیە بۆئەوەی پەلاماری قەڵاكە بدات. خۆتان ئامادەبكەن بۆ بەرەنگاری،بەڵام خەڵكی وتیان پاسەوانەكە تێك چووە و گوێیان لە قسەكانی نەگرت. دەژمن هات و وەك ڕەشەبا كەوتنە ناو قەڵا، داگیری كرد و كەس نەبوو بەرگری بكات. دوای ماوەیەك كارەكەیان بەوە پاساودا كە داگیركردنەكە كاری خوداییە و دوژمنەكانیش ئازابوون، بۆیە هەردەبوو قەڵاكە بگیرێت.
لاوێك بەڕێكەوت ڕێگای لە قەڵاكە كەوتبوو، بە خەڵكەكەی وتبوو: ئەمە نە كاری خودایە و نە ئازایەتی دوژمنە، بەڵكو خەتای حیزییەتی و گەمژەیی خۆتانە.
نوسینی : رەئوف بێگەرد
نرخی تەها 3 هەزار دینار
لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم 2015
ئێستا لە كتێبخانەكاندا دەستدەكەوێت