ئامادە كردن و وەرگێڕانی: هەڵكەوت عەبدولڵا
ئێستا لە نوسینگەكانی فێربوونی شۆفێری  دەستدەكەوێت

له‌ بڵاوکراوه‌کانی زنجیره‌ی کتێبی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م


ڕۆژ نییە لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندندا چەندین هــەواڵ و بابــەت دەربارەی ڕووداوی هاتوچۆی دڵتەزێن بەر چاوو گوێمان نەكەون، تیایاندا گەنجێكی تازە پێگەیشتوو، كــە زۆر نییــە خوێندنی زانكۆی تەواوكردووە، یان بەخێوكەری خێزانێكی چەند سەر كەسی، یاخود تازە بوكێك یان زاوایەك بوونەتە قوربانی، كەچی كاتێك بۆ ڕۆژی دواتــر دەچینــە دەرەوە و دەستدەكەینەوە بە ئوتومبیـل لێخوڕین، ئەو ڕووداوانە لەیاددەكەین و بەرپرســیارێتیی شارستانیانەی خۆمان لــەبیردەكــەین و دەبینــە ســەرچاوەی کــەوتنــەوەی ڕووداوی خــراپ تــر و دڵتەزێن تر.

قوربانییەكانی ئــەو ڕووداوانــەی لەسەر ڕێگەوبانەكان پێشدێن، هەندێك جار ــ لــە ڕووی مرۆیی و ئابــووری و كۆمەڵایەتییــەوە ــ لــەوەی كــارە تیرۆریستییەكان كەمتر نین و وێڕای كوشــتن و پەكکەوتەبــوون، ماڵوێرانی زۆر دەخــەنــەوە. بــۆیــە پێویســتە وردكارانــە و هوشــیارانە لەئاستیاندا ڕابمێنین و چارەســەری جیدییــان بــۆ بدۆزینەوە، چارەسەرێك، كــە هەموو كۆمەڵگە بەشداریی تێدا بكەن.

هۆكــاری پێشــهاتنی ڕووداوەكــانــی كوردســتان هەمــەجــۆرە و پەیــوەندیی بە خــودی شــۆفێر، جــۆری ڕێگەوبــان، تــونــدوتۆڵیی ئوتومبیــل و یــاســا بەكارەكانی هاتوچۆوە هــەیــە، بــەڵام وەك ئــامــار و بەڵگــەكــان دەریــان خســتووە، ڕێــژەی هــەرە زۆری دەگەڕێتەوە بۆ خودی شۆفێرەكان، یــان ئەوانەی ئوتومبیل لێ دەخوڕن، چونكە دەبینین ڕووداوەكان كاتێك پێشدێن كە:

١. پێش لێخــوڕیــن، شــۆفێــر ئوتومبیلەكەی لە ڕووی توندوتۆڵییەوە كۆنترۆڵ نەكـردووە.
٢. شۆفێر بە خێراییەكی نایاسایی و نابەرپرسیارانە ئوتومبیلی لێخوڕیوە.
٣. شۆفێر كاتی ئوتومبیل لێخوڕین یاســـاكــانی هاتـوچـــۆی جێبــەجــێ نــەكــردووە و بایەخی بــە هێماكــانی هاتوچۆ نەداوە.
٤. لاوازیــی ئاســتی هــوشــیاریی هاتوچۆ لای شۆفێرەكان بەربڵاوبووە.
٥. شۆفێر بە سەرخۆشی و ماندوێتی ئوتومبیلی لێخوڕیوە.
٦. شۆفێر بە باری قورســتر و بــێ ڕەچاوكردنی توندوتۆڵیی گوێزانــەوە ئوتومبیلی لێخوڕیوە.
٧. كەسانێك ئوتومبیلیان لێخوڕیوە، كە مۆڵەتی شــۆفێرییــان نەبووە، یــان بەشێوازێك مۆڵەتیــان بەدەســتهێناوە، كە یارمەتیدەرنەبووە بۆ لێخوڕینێكی ڕاست و دروستی ئوتومبیل.

بــۆیــە هەنگــاوی یــەكــەم بــۆ بەرەنگاربوونەوەی ئـــەو گــرفتـــە مەترســیدارە و چارەســەرکردنی بنچینەیی بۆ كۆتاییهێنان بەو خوێنڕشتنە مرۆیــی و ئابوورییــە، چاككردنــی هەڵسەكەوتی شۆفێرەكانە، ئەویش بــە پیادەکردنی سیستەمێکی مۆڵەتپێدانی ئوتومبیل لێخوڕین، توندكردنی یاسای سـزادانی ســەرپێچییەكانی هاتوچــۆ و بەرزكردنــەوەی ئاســتی هوشــیاریی هاتوچـۆی شــۆفێرەكان بەتایبەتی و هاووڵاتیان بەگشتی.

سەبارەت بە شــێوازی مۆڵەتپێدان، پــــاش گفتــوگــۆ و هەڵســەنگانــدێكی هەمــەلایەنـەی سـیســتەمی پێشــوو، بەڕەچاوكردنی یــاسـاكانی هاتوچــۆی لای خــۆمــان و ســوودوەرگرتن لــە ئــەزمــوونی وڵاتــە پێشـــكەوتووەكان، بە چاك زانــرا پێڕەویی میكانیزمێكی نوێی مۆڵەتپێدان بكرێت، كــە دەرفەتی تێگەیشــتنی تــەواو ســەبــارەت بــە ئوتومبیــل و پێكهاتەكــانی، شــێوازی ئوتومبیل لێخوڕین و مانۆرەكانی سەر ڕێگەوبانەكان، یاســاكان و هێماكــانی هاتوچۆ، ســـەلامەتیی هاتوچۆ و ژینگە دەداتە فێرخــواز و وای لــێ دەكــات هاوچــەرخانــە و بەرپرســــیارانە و یاساییانە ئوتومبیل لێبخوڕێت.

لە ڕاستیدا، شــێوازی مۆڵەتپێدان و ئوتومبیل لێخوڕینی دنیــای هاوچــەرخ پشتئەســتوورە بــە كۆمەڵێك یاســای نێودەوڵــەتی و زانیاریــی گشــتی و لــە زۆربەی وڵاتەكاندا هاوشــێوەیە، بە پاراســتنی هەنــدێك تایبــەتمــەندیی ناوچــەیی، كــە ناوەڕۆكــە گشــتییەكە ڕەت ناكاتەوە. بۆ جێبەجێكردنی ئەو شــێوازەش لــە كوردســتان، ڕەچــاوی تایبەتمەنــدییــەكانــی لای خۆمــان كــراوە و جێگیركردنیشی پڕۆسەیەكی درێژخایانــە و بــە شــەو و ڕۆژێــك نایەتەدی و هاوكــاریی و خەمخۆریی گشــت هــاووڵاتیــان و دامــودەزگــا پەیوەندیدارەكانی پێویستە.

دەشــێت لێــرەدا چەنــد گلەییــەك بكــرێــت و بــوتــرێ: جێگیركــردنی سـیســتەمێكی هاوچەرخــی هاتوچــۆ تەنیا بــە گۆڕینی شێوازی ئوتومبیل لێخوڕین و مۆڵەتپێدان مەیسەرنابێت و پێویستیی بە چاككردنی ڕێگەوبانەكان و دانانی هێماكان و هێڵەكانی هاتوچۆ هــەیــە و دەســتكاریكردنی یاســاكانی هاتوچۆشی پێویســتە، كــە لــە ڕووی بڕ و جۆری سزادانەكانەوە ڕۆژگاریان بەســەرچــووە. یــان بوتــرێ: كــەی كوردستان و وڵاتە پێشكەوتوەكان لە ڕووی بژێوی و ژیاری و هوشیارییەوە لــە یەك ئاســتدان، هەتــاکو شــێوازی ئوتومبیــل لێخــوڕیــن و مۆڵەتپێــدانی ئەوان پێڕەوی بكەین.

لە وەڵامــدا دەڵێین: ئێمەش پێمـان وانییە، كــە نەهێشــتنی كارەساتەكانی هاتوچۆ، تەنیــا بــە گۆڕینی شــێوازی ئوتومبیــل لێخوڕیــن و مۆڵــەتپێــدان دەســتەبەردەكرێت، بەڵكــو پێویســتی بە چاككردنی ڕێگەوبانەكان و دانانی هێما و هێڵەكانی ســەر شــەقامەكان و دەستكاریكردنی یاساكانی هاتوچۆش هەیــە، بەڵام خــۆ ئەوانــە بەگشــتی لــە ئەســتۆی بەڕێوەبەرایــەتی هاتوچــۆدا نیــن و چەندیــن لایــەنی پەیوەندیدار لێی بەرپرسیارن، هەروەها ئەوانــە بــە شەو و ڕۆژێك دابین ناكرێن و ناكرێت هەتا چاككردنی هەمــوو ئــەو لایەنانــە چاوەڕوان بین.

پێشمان وایــە، شــێوازی ئــوتــومبیــل لێخوڕین تــا ڕادەیەكی زۆر گرێدراوی پەیڕەوكردنی یاســاكان و مانۆرەكــانی هاتوچۆیــە، ئەگەرچی ڕێگەكان هێــشتا وەك پێویست نین و هێماكانی هاتوچۆ بە ژمارەی گونجاو نین، بەڵام ئەگەر ئەو هوشیارییەی لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە بەدەستدێت، بە چاكی جێبەجێ بكرێت، ئــەوا بــە دڵنیاییــەوە ڕەوتــی هاتوچــۆ گۆڕانی زۆری بەسەردا دێت و ژمارەی كارەساتەكانیش كەم دەبێتەوە، هەروەها بەراورد بە ساڵانی پێشوو گەشەكردنێكی بــەرچــاوی چاككــردن و فراوانكردنــی ڕێگەوبانەكان و دانانی هێما و هێڵەكانی هاتــوچــۆ بــەدیــدەكــرێت و ئاســتی هوشیاریی هاتوچــۆش لای هاووڵاتیــان و خــودی بەڕێوەبەرایــەتی هاتوچۆش چــۆتــە ســەرەوە. ئەگــەر هاوكــاری و هاماهەنگی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتیان لەگۆرێ بێــت، ئــەوا بێگــومــان پڕۆســەی جێگیــربوونــی سیستەمەكە خێراتر و دڵنیاتر دەچێتە پێشــەوە. دەربــارەی جیاوازیی ئاســتی گەشــەكردنی كــوردســتان و وڵاتــە پێشكەوتوەكانیش، ئێمــە بــە وریاییــەوە ڕەچاومــان كــردوە و كتومــت هەموو شــتەكانی وڵاتـــە پێشــكەوتوەكانمان نەگواســتۆتەوە، بــەڵام خــۆ میللــەتی ئێمەش (ئەگــەر بیەوێ) دەتوانێت لە ڕووی هاتوچۆەوە سوود لە ئەزموونی وڵاتە پێشكەوتووەكــان وەربگــرێت و ژینگەیەكی هاتوچۆی سەلامەتخوازانە و مــرۆڤانە جێگیربكات.

بـــۆ جێگیــركــردنی شــێــوازی نوێــی مۆڵەپێــدان بــە چــاك زانراوە چــەنــد كەرەســتەیەكی ســەرەكی بــۆ نووسینگەكانی فێركــردنی شــۆفێــری و فێرخوازەكان ئامادەبكرێت. یەكێك لەوانە ئــەم كتێبەیــە: ڕێبەری ئوتومبیل لێخوڕین، كــە بە بناغـە و لانی كەمی تێگەیشتنی هــاوبـەش ســەبــارەت بــە چۆنیـیـەتی بــەدەســتهێنانی زانیــن و زانیاری دەربــارەی فێربــوونی شــۆفێری دادەنرێت. لــە واقیعــدا كتێبــەكــە لــە دانماركییەوە ئامادەكراوە و كراوەتــە كوردی و زیاتر گوێزانەوەی ئەزموونی وڵاتە ئەسكەندەناڤییەكانــە، بــەڵام لــە ڕۆژگاری ئیمــڕۆدا، بــۆ خــۆدوورگرتــن لــە ســـەرلێشــێوان و ئەزموونگــەری، بە ســەرەتایەكی چــاك دادەنــرێــت و دەكــرێت لــە داهاتوودا بــە ئەزمــوون و زانیاریی دیكــە دەوڵەمەندبكرێت.

شــێوازی ئــوتــومبیــل لێخوڕینی هــەر كـۆمـەڵگــەیــەك ئاوێنــەی دانیشتوانەكەیەتی، چونكـە ئوتومبیل لێخــوڕین ئاكارێكی ژیاری و كولتوورێكــی كۆمــەڵایــەتــی و هوشــیارییەكی دەســتەجەمعییە. بـــا هەموومان پێكــەوە تێبكۆشــین بــۆ جێگیركردنی شــێوازێكی ئوتومبیـل لێخوڕین، كە دەرخەری ڕووی گەشی كۆمەڵگەكەمان بێت و هۆكارێك بێت بۆ لێخوڕینێكی ئارام و سەلامەتخوازانە و بەرپرسیارانە.

ناردن: