نوسینی: د. محەمەد كەمال

ئەریستۆ بەردەوام ڕەخنەی لە فەلسەفەی ئەفلاتون گرتووە و خۆی وەكو ئەفلاتونییەك نەناساندووە. لەگەڵ ئەمەشدا نكوڵی ناكرێت كە هەندێك لە دید و ڕاڤەكردنەكانیان لێكچوونیان تێدایە.

لە ڕاستیدا دژوارە، وەكو بیریارانی ئەفلاتونییەتی نوێ بۆی دەچن، ئەریستۆ بە یەكێك لە شوێنكەوتوانی فێرگەی ئەفلاتونی دابنرێت، دابڕان و جیاكردنەوەشی لە ئەفلاتونییەت ناجۆرە. دروستە كە ئەرستۆ هەوڵی داوە ببێت بە خاوەنی بیركردنەوەی فەلسەفی خۆی، بەڵام ئەفلاتونییەتی بە تەواوی نەخستۆتە لاوە.

بۆ تێگەیشتن لە گەشەکردنی بیرکردنەوەی فەلسەفیی ئەریستۆ و شێوازی فەلسەفەکەی، پێویستە پەیوەندیی نێوان ئەریستۆ و ئەفلاتون ڕوون بکەینەوە. ئەم ڕوونکردنەوەیەمان به‌بێ مەبەست نییە؛ چونکە ئەریستۆ نزیکەی بیست ساڵ لە (ئەکادیمیا) خوێندکاری ئەفلاتون بووە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکەشیان، دیۆجنیسی لارتیۆس دەنووسێت: “ئەریستۆ ڕەسەنترین خوێندکاری ئەفلاتون بووە.”  ئایا واتای ‘ڕەسەنترین’ چییە؟ ئایا ئەریستۆ بیریارێکی ئەفلاتونییە یان خاوەنی فەلسەفەیەکی جیاوازە؟ مادام ئەریستۆ نزیکەی بیست ساڵ لە ئەکادیمیا خوێندوویەتی، ناتوانین نکۆڵی لە کاریگەرێتیی ئەفلاتون بەسەر بیرکردنەوەی فەلسەفیی ئەریستۆوە بکەین، لە کاتێکدا، دیۆجنیس گوتەنی، ئەریستۆ ڕەسەنترین خوێندکاری ئەفلاتون بووە. لە هەمان کاتدا ئێمە، بەو شێوەیەی فەلسەفەی ئەریستۆ دەخوێنینەوە، زۆر جار بە جیاواز و دژە-ئەفلاتونیی دادەنێین.

ئەگەر ئەریستۆ ڕەسەنترین خوێندکاری ئەفلاتون بووبێت، ئەوا دەشێت بەو باوەڕە بگەین کە ئەریستۆ بیریارێکی سەر بە فێرگەی ئەفلاتونییە و جیاوازیی نێوان فەلسەفەکانیان ڕەت بدەینەوە.

ئێستا لە بازاڕەكاندا بەنرخی تەنها (4000) دینار دەستدەكەوێت

لەبڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

ناردن: