كەسێتیی تاكی عێراقی
سێ خەسڵەتی نەرێنیی مەترسیدار
ناكۆكی. دەسەڵاتخوازی. خوێنڕێژی

نوسینی/ باقر یاسین
وەرگێڕانی/ سەباح ئیسماعیل


   نووسەری ئەم كتێبە، باقڕ یاسین ساڵی 1939 لە شاری بەسڕە هاتووەتە دنیاوە. هەر لەوێ قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە، پاشان زانكۆی بەغدا بەشی ئادابی لە ساڵی 1962دا تەواو كردووە. هەرچەندە لە سەركردەكانی “حزبی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی” بووە و لەوانە بوو، كە میتۆدی هزری نەتەوەیی ئەو حزبەیان داڕشت و لەگەڵ ڕێكخستنەكانی حزبی بەعسی سووری بوو، كەچی بۆ 30 ساڵ دەچێت، واتە لە ساڵی 1980وە خۆی بە كەسێكی بێلایەن و ناحزبی دەزانێت.

نووسەر لەم كتێبەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كەسێتیی عێراقی بە درێژایی پێنج هەزار ساڵ لە جەنگ و كوشتوبڕ و توندوتیژیی خوێناوی و دیكتاتۆری و داگیركاریی هێزە دەرەكییەكاندا لە هەزارەی سێیەمی بەر لە زاینەوە و تا ئێستا بەردەوام تووشی پرۆسەی وێرانكردن هاتووە.

ئەو كەسێتیی عێراقی بە دەرووننەخۆش دادەنێت، كە بەدەست سێ سیفەتی نالەبارەوە (ناكۆكی و دیكتاتۆری و خوێنڕێژی) دەناڵێنێت، ئەم نەخۆشییانەش لە بنەچەدا لە بونیاتی كەسێتیی عێراقیدا نین، بەڵكو بە تێپەڕبوونی كات وەرگیراون، بۆیە ئەگەر بەرنامەیەكی چاكسازی هەبێت و نیەتی ڕاستەقینە و جیددیی تێدابێت، ئەوا توانای چاكبوونەوەی هەیە.

نووسەر وێڕای پەنجە خستنە سەر زامەكانی لەمێژینەی خەڵكی عێراق و سیفەتە نەرێنییەكانی، لە هەمان كاتدا ڕێگەچارەی شیاوی بۆ ڕزگاركردنی لەو نەهامەتییانە داناوە.

ئەو ڕووخانی ڕێژیمی دیكتاتۆریی بەعس لە 2003دا بە هەلێكی زێڕینی مێژوویی دەزانێت بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی دیموكراسیی ئازادی فرەیی پەرلەمانی، بەڵام بوونی حەزی دیكتاتۆری (دەسەڵاتخوازی) لە ئاكاری كەسێتیی عێراقیدا دەستی لە بیناقاقای ئەو ئومێد و هیوایانە گیر كرد و نەیهێشت سیستەمێكی دیموكراسیی ڕاستەقینە دابمەزرێت. ئەوەش ڕەتدەكاتەوە حزبە ئایینی و تایفییەكان بتوانن بۆ ڕووبەڕووی ئەم گرفتە ئاڵۆزانە سیستەمێكی هاوچەرخ دابمەزرێنن و ساڕێژی برینەكان بكەن.

لە ئەنجامدا ڕزگاركردنی میللەتی عێراقیش دەخاتە ئەستۆی ڕۆشنبیران و بە ئەركی لەپێشەوەی ئەوانی دەزانێت.

ئێستا لە كتێبخانەكاندا دەستدەكەوێت

لە بڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

ناردن: