كورسیی سەرۆكایەتی
ڕۆمان

نوسینی/كارلۆس فوینتس
وەرگێڕانی/ هەڵكەوت عەبدوڵڵا
پێداچونەوە/ شێرزاد حەسەن
نرخ/ 10000 دینار

ئێستا لە بازاڕدایە

“بۆ ئەوەی سیاسەتمەدار بیت، دەبێت دووڕوو بیت. بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچیت، هەموو شتێک ڕێگە پێ دراوە. نابێت تەنیا درۆزن و دەستبڕ بیت، بەڵکو پێویستە تەڵەکەبازیش بیت. هەر سیاسەتمەدارێک بەرەو سەرەوە هەڵکشێت، زۆر ئێسکەپەیکەر بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێ، وەک ئەو قوتووانەی کۆکا کۆلا، کە بە کلکی پشیلەیەکی یاخی و ترساوەوە بەستراون.”
لەم ڕۆمانەدا، نووسەری مەکسیکی کارلۆس فوینتس، شێکردندەوەیەکی دەروونی و فیکری بۆ گەورە ڕکابەرانی حوکمڕانی و شێوازەکانی دەسەڵاتگرتنە دەست دەخاتەڕوو و قێزەونیی بارودۆخی سیاسیی لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا ڕیسوادەکات، کە هەموو شتێک لە کورسیی دەسەڵات و شێوازی گەیشتنە ئەو کورسییەدا بەرجەستە دەبێت. ئەو پێیوایە، لەم جۆرە وڵاتانەدا بوونی حیزبەکان و دیموکراسی بایەخێکی ئەوتۆی نییە، چونکە مەسەلەی حوکمڕانی بەدەست کۆمەڵێک بڕیارسازەوەیە، کە نوێنەرایەتیی باڵەکانی دەسەڵات دەکەن و لەنێوان خۆیاندا ڕیک دەکەون کێ لەسەر کورسیی سەرۆکایەتی دانیشێت.

ئەمریکای لاتین بە سەرچاوەی “ئەدەبی یاخیبوونی شۆڕشگێڕانە” دادەنرێت و تیایدا نووسەری وەک مارکیزی تیادا هەڵکەوتووە، کە هەمیشە قسەکانی یاخیبوون بووە، نەک تەنیا بۆ گۆڕینی حوکمڕانەکان لەلایەن ئەو میللەتەی دووچاری چەوساندنەوە و ستەمی ئەوان بوون، بەڵکو بۆ گۆڕینی هەلومەرجی دواکەوتن و دابونەریتە پاشکەوتووەکان، بۆ شادبوون بە ئازادی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی.

لە بڵاوكراوەكانی ‫‏زنجیرەی‬ ‫‏كتێبی‬ ‫‏دەزگای‬ ‏چاپ‬ و ‫‏پەخشی‬ ‫‏سەردەم‬

ناردن: