نوسینی: د. محەمەد كەمال
چاپی یه‌که‌م

ئێستا لە كتێبخانەكاندا دەستدەكەوێت


تێگەیشتن لە واتای هونەر پێویستی بە دەرخستنی (چییەتی)ی هونەر هەیە.
بۆ دەرخستنی چییەتییەكە دەبێت ئەو خەسڵەتە بنەڕەتییە دیاری بكەین كە بەرهەمێك دەكات بە هونەری و یەكێكی دی بە نا-هونەری.
هەڵبەتە چالاكیی هونەری لە مێژوودا پێش چالاكیی بیركردنەوەی فەلسەفییانە و تەنانەت بیركردنەوە لە هونەریش دەكەوێت. وەكو دەزانین، مرۆڤ، پێش دامەزراندنی شارستانییەت و سەرهەڵدانی بیركردنەوەی فەلسەفییانە، لەسەر دیواری ئەشكەوتەكان وێنەی ئاژەڵی كێشاوە، بەڵام نەیتوانیوە لە واتای ئەو چالاكییە تێبگات و ڕاڤەی بۆبكات، لەگەڵ پەیدابوونب بیركردنەوەی فەلسەفیدا، بە تایبەتی لەسەردەمی ئەفڵاتونەوە، واتای ئەو چالاكییەی بە هونەر دادەنرێت، بووە بە بابەتب توێژینەوە.

لە بڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

ناردن: