چاپكراوی نوێ ئێستا لەبازاڕدایە

فێربوونی زمان بە لەبەرگرتنەوە
بەرەو ئەفسانە ناسی كوردی

نوسینی/ د. مەولود ئیبراهیم حەسەن
نرخ/ تەنها 3000 دینار

تائێستا زۆربەی زۆری لێكۆڵینەوەكان لە ئەفسانەدا، باسی ڕابردوویان كردووە، لەم لێكۆڵینەوەیەدا، ئێمە باس لە داهاتووی زانست دەكەین، بە پشتبەستن بە ئەفسانەی ڕابردوو. باسی زانستێك كە بۆخۆی زۆر نوێ و تازەیە، ئەویش زانستی لەبەرگرتنەوەیە. بەتایبەت لەبەرگرتنەوەی مرۆڤ! دیارە لەبەرگرتنەوەش، لقوپۆپی زۆری لێدەبێتەوە . لەم لێكۆڵینەوەیەدا مەبەست لە لەبەرگرتنەوە، لەبەرگرتنەوەی زمانە، واتا فێربوونی زمان بە لەبەرگرتنەوە. دیارە لەبەرگرتنەوەی زمانیش كاری زانایانی پسپۆڕی بواری جیناسی و پسپۆڕانی بۆماوەییە. ئەوان دەتوانن لەبواری كردەوەییدا و لەنێو تاقیگە زانستییەكاندا، كاری لەسەربكەن و دواجار لە داهاتوودا، تێیدا سەربكەون.

ناردن: