سێ ئەسپ

ڕۆمان

ئێستا لە كتێبخانەكاندا دەستدەكەوێت

نوسینی/ ئێری دی لۆكا
وەرگێڕانی/ ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل

ئەرجەنتین لە شێوەی سێگۆشەیەكدایە، چیاكانی ئەندێز هێڵێكی گەورە و ڕووباری باشوور لایە بچووكەكەیەتی، لە خۆرهەڵاتیشیەوە ئۆقیانووسی ئەتڵەنتی لایەكی دیكەتی.

ئەرجەنتین ڕووبەرێكی بەربڵاوی لە ئەمه‌ریكای باشوور گرتووه‌تەوە. لەگەڵ وڵاتی شیلیدا دەكەونە خواری خوارەوەی كیشوەرەكە كە لە قوتبی باشوورەوە نزیكە.

ئەرجەنتین تاكو ساڵی 1939 نزیكەی حەوت ملیۆن كۆچبەری ئەوروپی و ئەفریقی ڕوویان لێ كرد. نیوەی ئەو ژمارەیە ئیتالییەكان بوون. لە نێوان ساڵانی 1976 تاكو 1982 گیرۆدەی دەسەڵاتێكی سەربازیی دیكتاتۆری بوو، كە نزیكەی چل هەزار مەدەنی تا گۆڕیشیان نادیار بوو، زۆربەشیان گەنج بوون. ساڵی 1982 كۆتایی بە دەسەڵاتی دیكتاتۆری هێنرا، جا ئەو ڕووبەرە بەربڵاوە و ڕووداوە ئاڵۆزەكانی ئەو سەردەمە كاریگەری و پێوەندییان بە كەسەكانی ناو ڕۆمانەكەوە هەیە.

ئێری دی لوكا ڕۆماننووسێكی ناسراوی ئیتالیایە، ساڵی 1950 لە ناپۆلی لەدایك بووە. لە سەردەمی لاوێتیدا تێكەڵی خەباتی چەپڕەوی بووە و لە ناو ڕێكخراوە توندڕەوەكاندا كاری كردووە. ساڵی 1976 دەستی لە كاری سیاسی هەڵگرتووە و وەكو كرێكاری بینا و شوفێر لە ئیتالیا و فه‌ڕەنسا و ئەفریقا كاری كردووە. لە شەڕی بۆسنەدا وەكو شۆفێری ڕێكخراوێكی مرۆیی لەوێ ماوەتەوە. ساڵی 1989 یەكەم ڕۆمانی بڵاو بووه‌تەوە و سەرنجی خوێنەران و ناوەندە ئەدەبییەكانی ڕاكێشاوە، كە گرنگی بە هەندێ بابەت و شتی وردی ڕۆژانە داوە و بە هێمنی و ئاسان و سەرنجڕاكێشی لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا تێكەڵی كردوون و بە زمانێكی شیعری خۆی لە قەرەی فەلسەفە و ئایین و گومان و مانای بوون داوە و خوێنەر ناچار دەكات دووی بكەوێت. كاتێك ژیانی خۆیشی دەگێڕێتەوە، قۆناغێكی مێژوویی ئەو وڵاتەمان بۆ دەخاتە ڕوو. بەڵام ئەمە ئەوه‌ ناگەیەنێ ڕووداوە مێژووییەكانمان بۆ دەگێڕێتەوە.

ئه‌و كاته‌ی چالاكوانە چەپڕەوەكان ده‌ستگیر كران و ڕاو نران بۆ هیند و دواجار فه‌ڕەنسا و ئەرجەنتین، هەڵاتووە.

ئەمڕۆ دی لوكا بە یەكێك لەم ڕۆماننووسە ناسراوەكانی ئیتالیا و ئەوروپا دادەنرێت. ڕۆمانەكانی بۆ چەندین زمان وەرگێڕراون و خەڵاتی ئەدەبیی بەنرخیان وەرگرتووە. ڕۆمانی (چیای خودا) كە ئێمە وەرمان گێڕا و دەزگای سەردەم چاپ و بڵاوی كردەوە، لە فه‌ڕەنسا وەكو باشترین ڕۆمانی بیانی دانراوە و خەڵاتی (فمینا)ی پێ دراوە. هەروەها هەمان ڕۆمان بە باشترین ڕۆمانی ئیتالیی ساڵی 2002 دانراوە.

لە بڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی

ناردن: