ئێستا لە كتێبخانەكاندا دەستدەكەوێت

سێبەری با
640 لاپه‌ڕه‌
نرخ: 12000 دینار
(سێبەری با) بەرهەمی زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، نوسینی كارلۆس رویز زافۆن و وەرگێڕانی هیواقادر.

ڕۆمانی سێبەری با لەسەرەتاوە سیحری خۆی لە خوێنەر ئەکات و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ ئەو ڕووداوانەدا ئەیبات کە لە بەرشلۆنەی جەنگی ناوخۆ و جەنگی جیهانی دووهەمدا ڕوویانداوە، سەرباری گێڕانەوەی چەندان چیرۆکی عاشقانە لەبەرگێکی ئەفسوناوی و تا ڕادەیەک ترسناکدا.

نهێنیەکانی ناو ڕۆمانی سێبەری با و بارودۆخە تاریک و نادیارەکانی، زۆر لە خودی ڕووداوەکان گرنگترن. خوێنەر هەر لە سەرەتاوە هەست بە نزیکییەکی نادیار ئەکات لەگەڵ کەسایەتییەکاندا، بە چەشنێک پڕ ئەبێت لە کونجکوڵی و تا کۆتایی ڕۆمانەکە بە خەیاڵێکی گیرۆدەوە لەگەڵیاندا ئەڕوات.

زافۆن ناهێڵیت خەیاڵی خوێنەر بە ڕووداوێکەوە گیرۆدە و ماندووبێت، ڕووداو لە دوای ڕووداو، هێنانەکایەی کەسایەتی جیاواز، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شتی سەیر و سەمەرەو نادیاردا، وائەکات تەواو خوێنەر پڕبکات لە کونجکوڵی و تەسلیمبوون بە دنیای ناو ڕۆمانەکە.

لە پاڵ هەموو ئەمانەشدا خوێنەر ئەکات بە کەسایەتییەکی بیرکەرەوەی ئەکتیڤ، وای لێ ئەکات بە دوای سێبەری خۆیدا بگەڕێت، وەک زافۆن خۆی ئەڵێت، کتێبەکان ئەو ئاوێنانەن کە خوێنەران وێنەی ڕاستەقینەی خۆیان و ڕۆحی خۆیانی تیادا ئەبیننەوە.

ناردن: