سارا كەین
پێنج شانۆنامە

وەرگێڕانی/ باران

ئێستا لە كتێبخانەكاندا دەستدەكەوێت


سارا کەین 3/2/1971 لەدایک بووە، دایک و باوکی ڕۆژنامەنووس بوون و باوەڕی دیندارییان زۆر بەهێز بووە، بەڵام خۆی بە پێچەوانەوە.

هەر لە تەمەنی حەڤدە ساڵییەوە پڕبووە لە پرسیار و گومان و بیرکردنەوەکانی بەرەو ڕادیکاڵیەت و ئاقاری جیاوازیان بردووە.

سارا شانۆکارێکی ئەکادیمی بووە و هونەر و درامای لە زانکۆ خوێندووە. هەم بە نواندن و هەم بە کاری ڕیژی لە کۆمەڵێک کاری درامیدا بەشدار بووە و وەک نووسەر و چالاکوان ژیانی بە تەواوی ئازارەکانیەوە ئەزموون کردووە. کەین پاش تووشبوونی بە خەمۆکییەکی درێژخایەن و دوای ئەوەی لە هەوڵێکی خۆکوژیدا بە خواردنی بڕێکی زۆر لە حەبی خەو ڕزگار دەکرێت، 20/2/1999، لەناو توالێتی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەندا، بە قەیتانی قۆندەرەکانی خۆی دەخنکێنێت…

سارا لەو تەمەنە کورتەیدا، جگە لە نووسینی سیناریۆی کورتەفیلمێک بە ناونیشانی (پێست)، پێنج شانۆگەریی هەژێنەری نووسیووە، بە ناوەکانی؛ (تەقینەوەکان، ئەڤینی فایدرا، ڕزگاربوو، تینووێتی و شێتەکەی سه‌عات 4:48).

لە بڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

تەقینەوەكان
تەقینەوەكان، لەسەروەختی جەنگی بۆسنە و هەرسكدا، لە دەمی ڕۆمانی شەڕی نێوان سڕبیا و یوغوسلافیای پێشوودا، ساڵ 1993 نوسراوە.

توندوتیژی، كارەساتباری و قێزەونیی دیمەنەكانی ئەم شانۆگەرییە ڕەنگدانەوەی زەبروزەنگ و نالەبارێتییەكانی ئەو جەنگەیە كە هاوشێوەی بارودۆخی تەواوی جەنگەكانی جیهانە.

ڕووداوەكان تا ناوەڕاستی شانۆگەرییەكە لە ژورێكی ئاسایی هۆتێلێكدا ڕوو دەدەن، كە زیاتر دەرونی بیماری تاك و شێواوی ناخی كۆكەڵگە تاوتوێ دەكەن، لەوەبەدواوە هەمان ژوور دەبێتە مەیدانی جەنگ و تەقینەوەكان سیمای وێران و كەلەپاچەیی دونیای دەرەوە دەخاتە ڕوو.

یەکێک لە گرنگترین شانۆنووسەکانی ساڵانی نەوەتەکان، دراماکاری بەریتانی (سارا کەین)ە، کە بە شێوازی تایبەت بە خۆی و بە دەستبردنی بۆ بابەتگەلی یاخی، هەستیار، سیاسی، توندوتیژ و دەروونی، توانیویەتی ڕوانگەی ئەوە بگۆڕێت کە دەتوانرێت چی لەسەر تەختەی شانۆ نمایش بکرێت و نوێگەری لە ئەدەبی شانۆییدا بکات.

ئەڤینی فایدارا
ئەڤینی فایدرا، بەرهەمی ساڵی 1996، داڕێژراوەی ئەفسانەیەكی یۆنانییە بە شێوازێكی مۆدێرن، لێرەدا كوڕەشا لە گۆمی لیخنی پڕ پیسی و شاهانەیی خۆیدا گەوزاوە و بەبێ ڕۆح بەڕێ دەكات.
لەگەڵ ڕووداوێكی كتوپڕدا، ویژدان سنورێك بۆ خەمساردی و خراپەكارییەكانی شازادە دادەنێت.

فایدارا كە دەكاتە باوەژنی شازادە و شاژنی واتن، لە خۆشەویستییەكی ڕێپێنەدراودا ئاشقی زڕكوڕەكەی دەبێت.

مەراقی فایدارا جۆرێك لە جۆرەكان تاسەی مرۆڤە بۆ مرۆڤبوون.

شانۆگەریی (ئەشقی فایدرا) ١٥/٥/١٩٩٦ لە هۆڵی شانۆی گەیت لە لەندەن، بە دەرهێنانی نووسەر، بۆ یەکەم جار نمایش کراوە.

تینووێتی
تینووێتی، بەرهەمی ساڵی 1998، كارێكی جیاوازە و قسەكەرەكان تیایدا كارەكتەر نین، بەڵكو ڕۆڵن.

ڕۆڵەكان بۆ كێ قسە دەكەن و ئاڕاستەی باسەكانیان ڕوویان لە كێیە؟ ئاشكرا نییە.

لەم شانۆگەرییەدا مەودا خەیاڵی ڕیژیسۆر زۆرە.

دەكرێت لێكدانەوەیەكی نمایشەكە ئەوە بێت كە ئەو ڕۆڵانە لەسەر تەختەی شانۆ بگەڕێن بۆ نووسەرێك بیاننووسێتەوە.

ئەوان پێویستیان بە بینەرێكە بتوانێت بە تێگەیشتنی خۆی، لە ڕەهەندی جیاوازە وە، پەیوەندیی هەمەجۆر لە نێوانیاندا دروست بكات و بوونیان پێكەوە ببەستێتەوە. كەین خۆی ئەم دەقەی بە تاریكترین كارەكانی دادەنێت.

شانۆگەریی (تینوویەتی) ڕێكەوتی ١٣/٨/١٩٩٨ لە هۆڵی شانۆی تراڤێرس لە ئێدینبورغ نمایش كراوە و ڤیكی فیسەرستۆن دەرهێنانی بۆ كردووە.

پاش ئەوەی دەقی شانۆنامەكە لە لایەن ئەماندا ئۆومسەوە كراوەتە سویدی، یەكەم نواندنی بە سویدی لە هۆڵی شانۆی دەمانچە لە ستۆكهۆڵم، ڕێكەوتی ١٦/١١/٢٠٠١ بووە، بە دەرهێنانی ئولریكا مالمگرێن، كاتا پۆلسۆن، ئولا ئیسێدال و ماگنووس ئێریكسۆن.

پاشان وەرگێڕانەكەی سڤانتێ ئاولیس لوێڤێنبۆرگ ڕێكەوتی ١٥/١٢/٢٠٠١ لەگەڵ شانۆی سینۆبەر لەسەر تەختەی شانۆی ئاتالانتێ لە گۆتنبێرگ، بە دەرهێنانی وەرگێڕ و پێللێ بولاندەر، شێلڤار ئێریكسسۆن، ئێمیلی ڕوێدسترۆم و هێلێن سوێدەركڤیست هێنریكسسۆن نمایش كراوە.

دەقە سویدییە وەرگێڕدراوەكەی سڤانتێ ئاولیس ساڵی ٢٠٠٤ پێداچوونەوەی بۆ كراوە.

شێتەكەی سەعات 4:48
شێتەكەی سەعات 4:48، بەرهەمی ساڵی 1999، دوا دەقی سارا كەینە كە پاش مەرگی خۆی وەك ڕەشنووس بەجێی هێشتووە و داوای كردووە سەرەڕای تەواونەكراویی، نمایش بكرێت.

شانۆگەرییەكە بە دیوێكدا ڕەخنەیە لە چۆنیەتیی مامەڵە و چاودێری لە نەخۆشخانە و بنكە دەروونییەكان، بەڵام لە قووڵاییدا دەربارەی قەیرانی بوونی مرۆڤە كاتێك پەیوەندیی هارمۆنیی لەگەڵ ناخ و خۆیدا دەپچڕێت.

(شێتەكەی سهعات ٤:٤٨) ڕێكەوتی ٢٣/٦/٢٠٠٠ لە هۆڵی شانۆی ڕۆیال كۆرت، لە لەندەن، بە دەرهێنانی جەیمس مەكدۆناڵدس، یەكەم نمایشی بۆ كراوە.

٦/٢/٢٠٠٢ لە هۆڵی شانۆی دراماتێن لە ستۆكهۆڵم، بە دەرهێنانی ئێڤا دالمانس و نادیە وەیس بۆ یەكەم جار بە سویدی نمایش كراوە.

دەقی شانۆگەریی (شێتەكەی سهعات ٤:٤٨) ڕەشنووسە و لە لایەن نووسەرەوە ئامادەكاری و پێداچوونەوەی تەواوی بۆ نەكراوە، بەڵام سارا كەین پێش مەرگی خۆی لە نامەیەكی ماڵئاواییدا داوای كردووە كە سەرەڕای ناتەواویی نووسینەكە، كارەكە نمایش بكرێت. زۆر لە هەوادارانی كەین ئەم شانۆنامەیەیان وەك وەسێتی ئەو وەرگرتووە و پێیان وایە باسی خۆی دەكات.

كاتێك ویستیان بۆ یەكەم جار نمایشی بكەن، كەسوكاری سارا لە سەرەتادا ڕەزامەند نەبوون و دەقەكەیان هەڵگرتەوە. پاشان دوو ساڵ دوای مەرگی كەین، شانۆی ڕۆیاڵ كۆرت لە لەندەن، ئەم شانۆگەرییە و سەرجەم كارەكانی كەینی لەژێر ناونیشانی (وەرزەكانی سارا كەین)دا نمایش كردووە.

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 273 زنجیرەیەك كتێبی تایبەت بە شانۆ دەخاتە بازاڕەوە.

ناردن: