
زنجیرەیەكی كتێبی منداڵان بە ناونیشانی ( كامیلیا) بەشێوەی ئۆنڵاین لە ماڵپەڕی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاوكرایەوە.
هاوشێوەی كاری ساڵانی پێشینەی دەزگای قاپ و پەخشی سەردەم بۆ منداڵان لە چاپكردنی گۆڤار و بڵاوكردنەوەی زنجیرەی كتێبی منداڵان، بەردەوامین، بەڵام بەهۆی توشبوون بە قەیرانی داراییەوە چەند ژمارەیەكی كۆتایی گۆڤاری منداڵی سەردەم تەنها لە ڕێگەی ئۆنڵاین و بەشێوەی pdf لە ماڵپەڕی فەڕمی دەزگای سەردەم بڵاوكرانەوە، لەئێستاشدا زنجیرەیەك كتێبی نوێی منداڵان بە هەمانشێوە بڵاوكرایەوە.
ئەم زنجیرەیە لە 16 كتێبی (كاملیا) تپێكدێت، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەردەمەوە بەشێوەی ئۆنڵاین بڵاو كراوەتەوە .