دەربارەی داستانی ئۆدیسە
كتێبی گیرفان

وەرگێڕانی/ حەمەكەریم عارف
نرخ 1500 دینار

ئێستا لە كتێبخانەكاندا دەستدەكەوێت.

ئیلیادە و ئۆدیسە دوو شاكاری داستانیی كۆنی یۆنانین و دراونەتە پاڵ شاعیرێكی كۆن و نابینای یۆنانی بە نێوی هۆمیرۆس كە مشتومڕ و چەندوچوونێكی یەجگار فرەی دەربارە هەیە و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆش بەردەوامە. بە هەرحاڵ چەندوچوون و بیروباوەڕ و بۆچوونەكان چەند زۆر و چەند جیاواز بن, بە تۆزقاڵیش لەو حەقیقەتە ناگۆڕن كە دوو دانە گەوهەری دانسقە بە نێوی (ئیلیادە و ئۆدیسە) گەیشتوونەتە دەستی خەڵكی ئەم سەردەمە و پاسپۆرتی ئەم گەشتە دوورودرێژەشیان تەنیا هونەریەتی خۆیان بووە, جا خوای دەكرد لەبنی خاوەنیان نەدەبوو، چونكە ئەوەی بۆ خوێنەر گرینگە دەقی داستانەكانە، وەكو چۆن هەن، نەك هۆنەر و شاعیرەكەیان. بەگوێرەی بۆچوونی شارەزایان ئەم دوو داستانە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی 850ی پ.ز… بە هەرحاڵ وەكو دەگوترێ‌ شاعیری ناوبراو سەر بە تیرەی ئیونی بووە، لە سیمیرنا هاتووەتە دنیا، لە شپوس ژیاوە و لە لوس كۆچی دوایی كردووە.

ناردن: