نووسینی: یاسۆناری كاواباتا
وەرگێڕانی بۆ عەرەبی: د. سوهەیل ئیدریس
لە عەرەبییەوە: جەلیل كاكەوەیس
بابه‌ت: ڕۆمان
نرخ: 6000 دینار
چاپی یه‌که‌م


بێگومان هەر ئافرەتێك لەو شێوازەی كە خۆی حەز دەكات دەستبازیی لەگەڵدا بكرێت، لە یەكێكی تر جیایە. ئایا كایكۆش هەرچەندە كاردانەوەكەی زێدەڕۆیی تێدابوو، لەم جۆرە نەبوو؟ لە ڕاستیدا ئارەزوو و خواستی هەر ئافرەتێك لە زۆر دۆخدا بەپێی ئارەزوو و خواستی دۆستەكەی دەبێت، كە جگە لە بەرەنجامی خووەكانی ئەم دۆستە و ئارەزووەكانی هیچیتر نییە. ئاوهاش گۆی مەمكی چەپەی كایكۆ كە لە هەموو هەستەوەرییەك بێبەش بوو، بووبوو بە ئامانجێكی حەزبزوێنی تایبەت بۆ ئۆكی.

لەبڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

ئێستا لە كتێبخانەكاندا دەستدەكەوێت

ناردن: