تیرۆر و تیرۆر سازان
ڕابەر، زۆردار، ڕووناكبیر

نوسینی/ عەلی حەرب
وەرگێڕانی/ هەڵكەوت عەبدوڵڵا
پیاچوونەوەو پێچشەكی/ ئازاد بەرزنجی

ئەم توخنکەوتنە ڕەخنەییەی دیاردەی تیرۆر، کە تیایدا هێز خراوەتە سەر دامەزراوەی ئایینی (بە خوا و کرێکارەکانییەوە) یەکلایەنە نییە، بەڵکو سێ بکەر لەخۆدەگرێت، کە سێکوچکەی ڕابەر و زۆردار و ڕووناکبیر پێکدێنێ.

ئەوانەش، وەک من باسیاندەکەم، مەلاکەکانی خوا و نیشتیمانەکان و حەقیقەتن و هەر بکەرێکیان بە کەرەستەکان و شێوازی خۆی بەشداریکردووە لە دروستکردنی ئەوەی بەدەستییەوە دەناڵێنین:

* ئەو ڕابەرەی ناوی خوا دەخاتە خزمەتی دەسەڵات و ئارەزووەکان، یان ڕق و سەرچڵییەکانی خۆیەوە و بە زمانی بەکافرکردن و دوورخستنەوە، یان تیرۆرکردن و ڕێشەکێشکردن مامەڵە لەگەڵ ئەوانە دەکات کە وەک ئەو بیرناکەنەوە.

* ئەو زۆردارەی وەک خاوەنی هەمووشتێک مامەڵە لەگەڵ وڵاتەکەی دەکات. سەرەنجامیش ستەمکاری و گەندەڵی و تیرۆر و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی دەوڵەتی نوێیە، واتە هاوڵاتیبوون و عەلمانییەت و دیموکراسی.

* ئەو ڕووناکبیرەی بە باشی بیروڕاکانی خۆی دەرنەبڕیووە و سەرکەوتوونەبووە لە سەرلەنوێ داهێنانەوە و گۆڕینیاندا، بەشێوازێک کە ببێتە دەستکەوتێکی ژیواریی سیاسی، یان ئابووری، یاخود کۆمەڵایەتی.

ئێستا لە بازاڕەكاندا بەنرخی تەنها (5000) دینار دەستدەكەوێت

لەبڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2015

ناردن: