گۆڤاری ئه‌ده‌بی سەردەم، ژمار 2

 


خوێندنه‌وه‌ی گۆڤار به فۆرماتی (PDF)


ئەدەبی سەردەم

لە کاتێکدا چەندان گۆڤار و دەیان ڕۆژنامە هەن، ئەبێت گۆڤارێکی نوێی ئەدەبی چی بکات کە گۆڤارەکانی تر ناتوانن بیکەن یان نایانەوێت بیکەن؟ هەندێک جار دۆزینەوەی وەاڵمی هەندێک پرسیار قورستر و ئاڵۆزترە لە ساتی پێش دروستبوونی پرسیارەکە خۆی. بۆیە پێموایە کاتێک وەاڵمی ئەم پرسیارە ئەدۆزیتەوە، لەهەمان کاتیشدا ئەتەوێت گۆڤارێکی ئەدەبی جیاواز دەربکەیت، نیشانەی ئەوەیە کارێکی قورست لە پێشە. بێگومان کاری ئەدەب چەند بەرهەمهێنی پرسیار و جوانی و خەیاڵە، هێندەش قورس و ئازاربەخشە. بەاڵم لە کۆتایدا ئەوەی ئەمێنێتەوە جەوهەری ئەو جوانیەیە کە داهێنان پێشکەشمانی ئەکات. ئەو هێڵە گشتییەی کە گۆڤاری ئەدەبی سەردەم ئەیەوێت کاری لەسەربکات، پێش هەرشت شکاندنی ئەو فۆرمە باوەیە کە دەستگیرە لەبەردەم پێدانی ئازادی ڕەها بە الیەنی هونەری، بەپێویستی ئەزانین چەندە گرنگی بە جدیەتی تێکست ئەدەین هێندەش گرنگی بە جدیەتی الیەنی هونەری گۆڤارەکە بدەین. لەگەڵ ئەمەدا هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی زۆرینەی دەنگە جدییەکانی ناو دنیای ئەدەبی کوردی؛ هەروەها گرنگیدان بە باڵوکردنەوەی ئەو ڕەخنە و لیکۆڵینەوە و خوێندنەوانەی کە خاوەنی جۆرێک لە مەنهەجیەتن لە شێوازی نووسین و خستنەڕووی پرسیارەکانیاندا. نامانەوێت هیچ بەرهەمێکی ئەدەبی جیهانی لە ڕێگەی وەرگێڕان لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و تورکیەوە باڵوبکەینەوە، لە کاتێکدا ئەکریت وەرگێڕانی ئەو بەرهەمانە لە زمانە سەرنووسەر ئەسڵییەکانەوە یاخود زمانێکی ئەوروپییەوە وەرگێڕێتە سەر زمانی کوردی، تەنها بەرهەمێک لەو سێ زمانەوە باڵوئەکەینەوە کە دەقێک بێت بەو زمانانە خۆیان نووسرابێت. هەوڵدان بۆ گرنگیدانێکی بەرچاو بە بەخشینی خەاڵتە ئەوروپیەکان بۆ ڕۆمان و ئەدەبی مندااڵن لە جیهاندا، هەروەها ناساندنی کتێبە پڕفرۆشەکانی دنیا بە خوێنەرانی کورد، بەبێ گرنگی دان بەوەی کە هێشتا ئەو کتێبانە بە زمانی کوردی هەن یان نا. هەروەها لەسەرو هەموو ئەمانەشەوە گرنگیدان بەو کتێبە چاپکراوە کوردیانەی کە ئەکرێت کاریگەری گەورەیان هەبێت لە دنیای ئەدەبی کوردیدا، بەپێی توانا هەوڵئەدەین نەهێڵین وەک هەمیشە بە بێدەنگی ئەو کتێبانە بەناو دنیای کوردیدا تێبپەڕن، هەڵوێستەی جدی لەسەر ئەو کتێبانە ئەکەین و ڕانانیان لەسەر ئەنووسین. ئاوڕدانەوەی ئەم گۆڤارە لە ئەدەبێکی جدی پر لە پرسیار، ئەشێت لەو ئەخالقەوە سەرچاوەی گرتبێت کە ئەدەب ئەبێت ئینسانی تیادابێت، ئینسان بەو مانا فراوان و فرە ڕەهەندییەوە کە ئەکرێت ئەدەب هەمیشە و بێ بڕانەوە کاری تیادابکات، بەبێ پێدانی مژدەو پەیامێکی دەستەئەنقەستانە. کایەی ئەدەب کایەیەکە لە جوانی و خولیا سەیروسەمەرەکانی ناو ئالۆزیی ئینسانەوە سەرچاوەی گرتووە، حورمەتگرتنی ئەدەبێکی جدی حورمەتگرتنی ئەو جیاوازیی و ئاڵۆزییانەی ئینسانە، ئەمانەوێت لەم پنتەوە ئاڕاستەی کارکردنی گۆڤاری ئەدەبی سەردەم بەرەوپێش بەرین.


خاوەنی ئیمتیاز – دەزگای چاپ  و پەخشی سەردەم

سەرنوسەر- هیوا قادر
گرافیك ئارام عەلی
كاریكاتێر شەهێن حەسەن


ناردن: