ئا بەم شێوەیە جۆرناڵیستەكان درۆ دەكەن

نوسینی/ ئەلیزابێت نۆیلە نۆیمان
وەڕگێڕانی/ قوباد ڕەسوڵ

درۆ لەگەڵ كێ دەكرێت؟ ئاسایی، هیچ كەسێك. بەڵام لەوە دەچێت وەكو بەكارهێنەرانی میدیا ئێمە لەگەڵ ئەوە ڕاهاتبین كە بەشێك لەو چیرۆكانەی ڕۆژانە پێشكەش دەكرێن، بۆگەنیان لێدێت و بە درۆ هەڵبەستراون. تەنها ژمارەیەكی زۆركەم لە تەزویركراوەكان پاشتر وەكو ڕاستی ئاشكرادەبن. ئەوهەستی خۆشییەی كە درۆی ڕۆژنامەگەرییانە و تەزویر و ئەفسانە نەك هەر تەنها دابهێنرێن، بەڵكو بڵاویش بكرێنەوە، زۆرگەورەیە، ئەوەی حسابی بۆدەكرێت، تەنها ئەوەیە لە ململانێیەكی ڕۆژانە تیژتربووەوەدا لەپێناو تیراژی چاپ و ژمارەی خوێنەردا بتوانی لە ژیاندا بمێنیتەوە.

لە بڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

ناردن: