Entries by Zamwa Mhamad

پوختەی چاوپێکەوتنێکی درێژ لەگەڵ شێرکۆ بێکەسدا

  سازدانی: ئیدریس عەلی ئەمەی لێرەدا دەیخوێننەوە، کورتە و پوختەی چاوپێکەوتنێکی دوورودرێژی ناوەراستی ساڵانی دوو هەزارە لەگەڵ شاعیری گەورەی کۆچکردوو (شێرکۆ بێکەس)دا ئەنجامم داوە، من سەبارەت بە : (وازهێنان لە شیعرنووسین، نووسینەوەی یادەوەرییەکانی، سەرنجی ئەو سەبارەت بە شیعری لاوان و چەمکی قەسیدەی واڵا)پرسیارم لێ کردووە، ئەویش زۆر بە جوانی و فراوانی باری سەرنجی خۆی دەخاتە […]

پێک هینا؛ براوەی خەڵاتی ئەسترید لینگرێن بۆ ساڵی ٢٠٢٠

  ـ من دڵم خۆشە و تا ڕادەیەکیش ناتوانم باوەڕ بەمە بکەم، پێک هینا ئاوا بە ئاژانسی دەنگوباسی سوید ئەڵێت، کاتێک هەواڵی وەرگرتنی خەڵاتی ئەسترید لینگرێنی پێ ئەگەیەنن. ـ ئەمە وەک خەڵاتی نۆبڵ وایە بۆ ئەدەبی منداڵان، ڕەنگە لەو گەورەتریش بێت. من ئاگاداری ئەم خەڵاتەبووم بەڵام هەرگیز باوەڕم نەئەکرد ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆم  ئەم خەڵاتە […]

دوو مانای مێژوو

ن: بابەکی ئەحمەدی و:ڕێبین هەردی ١ ووشه‌ی یۆنانی historia چه‌ندین مانای هه‌یه١‌. گرنگترینی (لێكۆڵینه‌وه‌) بوو و پاشان (زانین)، (زانست)، (زانستی نووسینی لێكۆڵینه‌وه‌كان)، (ڕاپۆرت)، (حه‌كایه‌ت)، و (مێژووی ڕووداوه‌كان). خودی ئه‌م ووشه‌یه‌ ڕه‌گی له‌ historein هه‌یه‌ به‌ مانای (لێكۆڵینه‌وه‌)، (دۆزینه‌وه‌). ووشه‌ی یۆنانی له‌ ڕێگه‌ی زمانی لاتینیه‌وه‌ چووه‌ ناو هه‌موو زمانه‌ ئه‌ورپیه‌كانه‌وه‌. مێژوو به‌ فه‌ڕه‌نسی Histoire، به‌ ئیتاڵی […]

دەمەتەقێیەکی سەرپێییانە، لەگەڵ شاعیری کۆچکردوو (عیرفان ئەحمەد)دا

سازدانی: ئیدریس عەلی مێژووی ئەم دیمانەیە، یاخود بڵێم ئەم دەمەتەقێ سەرپێیانەم لەگەڵ هاوڕێی شاعیری کۆچکردووم (عیرفان ئەحمەد) دا، دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی پاییزی ساڵی ٢٠٠٤، من بە ئێستاشەوە پێم وایە ئەگەر ژیان لەگەڵ ئەم شاعیرەدا سەرڕاست و بەئەمەک بوایە، ئەگەر سەرەڕۆیی و سەرلێشێواوییەکانی ڕۆژگار، دەستیان لە بەرۆکی گیر نەکردبا، ئەوا ئاستێکی باڵاتر و جوانییەکی واوەترمان لە […]

مەکیاڤیلی بۆ هاوچەرخان

و. لە فارسییەوە: ڕێبین هەردی مرۆیی و مرۆڤایەتی ١- ئەو کەسەی دەیەوێت ئەوانی دی هەرچی دەزانن پێی بڵێن، دەبێت خۆی هەرچی دەزانێت بەوانی دی بڵێت، چونکە باشترین ڕێگەی بەدەستهێنانی هەواڵ، هەواڵدانە. بەرنامەی کار بۆ رافائیل جیرۆلامو ٢- کەسێک لێزانانە پرسیار دەکات، سەرنجی ئێمە بۆ زۆر شت ڕادەکێشێت و ڕێگەمان دەدات زۆر شت بناسین کە گەر […]

هاشم ساڵح، دەربارەی کتێبە تازەکەی: بۆچی جیهانی عەرەبی دەسووتێت؟

تازەترین چاوپێکەوتن لەگەڵ هاشم ساڵح، دەربارەی کتێبە تازەکەی: بۆچی جیهانی عەرەبی دەسووتێت؟ سازدانی: گەیلان محەمەد وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع قەیران و شکستە بەردەوامەکانی واقیعەکەمان کە ئاوساوە بە دواکەوتوویی، هۆکارە سەرەکییەکەی بۆ نەبوونی ئەو پرۆژانە دەگەڕێتەوە کە ئامانجیان، کردنەوەی دۆگماکانە، ئەو دۆگمایانەی بە درێژایی چەندین سەدە، بەسەریەکدا کەڵەکە بوون. لەبەر ئەوەیە، ئێمە لە حاڵەتی […]

لە بارەی لویس گلوک و وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵەوە

لویس گلوگ یەکێک بوو لەو ناوانەی چاوەڕوان نەئەکرا خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی ٢٠٢٠ـی پێ ببەخشرێت. ـ من سوپاسگوزاری وڵاتەکەتانم. لویسی گلوکی خانمە شاعیر وائەڵێت. کاتێک ئاژانسی دەنگوباسی سوید پەیوەندی بە لویسەوە کرد ئەو ماندووبوو چونکە لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە بەخەبەر بوو. ـ زەنگی تەلەفوونەکە بەردەوام لێی ئەدا هەستم کرد ڕۆژێکی ئاسایی نییە، بۆیە زۆر زەحمەتە بتوانم […]

لویس گلوک؛ براوەی نۆبڵی ئەدەبیات بۆ ساڵی ٢٠٢٠

“لەبەر دەنگە شیعرییەکەی کە ڕاستەوخۆ دەناسرێتەوە و بە تەرزێکی قەشەنگ ئەزموونی هەبوونی تاکەکان دەکات بە ئەزموونێکی یونیڤێرساڵ”، ئەکادیمیای سوێدی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠، پێ بەخشی. لویس گلوک، ساڵی ١٩٤٣ لە شاری نیویۆرک لەدایک بووە. لە لایەن زۆرێک خەڵکەوە، بە یەکێک لە بەهرەمندترین شاعیرانی هاوچەرخی ئەمریکی دادەنرێت. نووسینی ئەو بە وردەکاریە تەکنیکیەکەی و هەستیاریەکەی […]

کەریم کابان لە تەمەنی ٧٩ ساڵییدا: تا گۆرانی بڵێم گەنج و بەگڕوتینم و پیر نابم

سازدانی: ئیدریس عەلی   نزیکەی پازدە ساڵ لەمەوبەر، لەسەر کورسییەکی (چاخەنەی شەعب) دانیشتبوو، سەری بە ناو ڕۆژنامەیەکدا شۆڕکردبوویەوە، چوومە خزمەتی و خۆمم پێناساند، داوای چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیم لێکرد، بێئەوەی تەماشام بکات وتی: دنیا پڕبووە لە ڕۆژنامەنووس… نازانم لە کوێوە هەڵدەقوڵێن…! ئەز هیچ نیگەران نەبووم لە قسەکەی، چونکە دەمزانی ڕاست دەکات و ڕۆژانە بە ناوی ڕۆژنامەنووسەوە داوای […]

گفتوگۆیەک لەگەڵ ماریۆ ڤارگاس لۆسا

ئامادەکردنی: بیۆرن ڤیمان “بەڕێوبەری بەشی ئەدەبی ڕۆژنامەی داگز نیهێتەر” وەرگێڕانی لە سویدییەوە: هیوا قادر     ئەگەر سەیری ئەو فۆتۆ کۆنانەی شەستەکانی ماریۆ ڤارگاس لۆسا بکەیت، ئەبینیت کە لە ئۆلۆف پاڵمە “سەرۆک وەزیرانی کوژراوی سوید ١٩٨٦” ئەچێت. ئەو لەیەکچوونە تەنها لە شێوەی نیگاکردنیاندا نییە، بەڵکە لە ڕەنگی قەترانی قژی بە ئاو داهاتوویانەوە بگرە هەتا ئەگات […]

جیاوازی چییە لە نێوان فەیلەسوفانی راستەقینە و بەناو رۆشنبیرەکان؟

رۆجێ دروا هەوڵی ئاسانکردنی فەلسەفە دەدات بۆ جەماوەرێکی پان و بەرفراوان نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع سەرسامم بە نووسینەکانی بیرمەندی هاوچەرخی فەرەنسا “رۆجێ پۆل دروا”، هەر بەم بۆنەیەوە، ئەو لەیەک کاتدا، مامۆستای زانکۆیە و توێژەرێکی گەورەیە و رۆژنامەنووسە لە رۆژنامەی “لۆمۆند”، بۆ چەندین ساڵ لەو رۆژنامەیەدا، بەرپرسی بەشی کەلتوریی بووە، یان […]

کتێبێکی ئینسایکلۆپیدیایی بە فەرەنسی، دەربارەی پەیوەندی نێوان جوولەکە و موسوڵمان

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگیڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع سەد توێژەر بەشدارییان لە نووسینەوەی مێژووی ئەم پەیوەندییەدا کردووە، لە هەزار ساڵ لەمەوبەرەوە بۆ ئێستا. دەتوانین چی دەربارەی ئەم کتێبە ئینسایکلۆپیدییە بڵێن کە زیاد لە هەزار و دوو سەد لاپەڕەیە و زیاد لە سەد توێژەری عەرەبی و یەهودی و بیانی، بەشدارییان لە نووسینەوەیدا کردووە؟ ئایا دەکرێت […]

وێڵگەی شەیتان

یەکێکی تر لە کتێبە دانسقە و جوانە تازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کە بەم دواییانە چاپ و بڵاوی کردەوە، ڕۆمانی (وێڵگەی شەیتان) ی نووسەر و ڕووناکبیری ناودای عێراقی (بورهان شاوی)یە، کە لە لایەن نووسەر و وەرگێڕ (حەمەڕەشید) ەوە، بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. لە ڕاستیدا هەمان وەرگێڕ، لە ماوەی ڕابردوودا […]

چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی

ئێستا کتێبخانەی کوردی شەست و شەش کتێبی نووسەر و وەرگێی ناوداری کورد(ئازاد بەرزنجی) ی، تێدایە، سەرجەم ئەو کتێبانە، بریتین لە هەوڵە دڵسۆز و خەمخۆرییە جددییەکانی (ئازاد بەرزنجی) لە بوارەکانی فیکر و فەلسەفە و شانۆ و ئەدەب بە گشتی، بەشێکی زۆر لەم کتێبانە چەندین جار چاپ کراونەتەوە، کەچی هیشتا خوێنەر تامەزرۆیانە و نەوە دوای نەوە، خوێنەریان […]

فەلسەفە وەک تاقە چارەسەری داخرانی مێژوویی

بە درێژایی 2500 ساڵ، ژمارەی فەیلەسوفە گەورەکان لە بیست فەیلەسوف تێناپەڕێت نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع   شارەزایان کۆکن لەسەر ئەوەی فەیلەسوف، بە مانای راستەقینەی وشەکە، ئەو کەسەیە مێژووی فیکری کوناودەر کردووە، یان درزێکی کردووەتە دیوارە داخراوەکەی مێژوو. فەیلەسوف ئەو بلیمەتەیە، چارەسەری کێشە چارەسەرنەکراوەکەی سەردەمەکەی دەکات. هەر کەسێک ئەوە نەکات، ناتوانین […]

دەزگای سەردەم لە دیدی نووسەران و ڕووناکبیرانەوە (بەشی سێیەم)

ئامادەکردنی: دەزگای سەردەم دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا، بەشدارییەکی کارا و کاریگەری لە کایەی کولتوور و ڕووناکبیری و ڕەوتی گەشەکردنی کۆمەڵایەتیدا کردووە، گرنگیدانی ئەم دەزگایە بە ئەدەب و فیکر و مێژوو و بابەتە زاستی و فەلسەفییەکان، گەواهیدەرن بۆ بەتەنگەوەهاتنی دەزگای ناوبراو و بوونی ئەو خەمە قووڵ و گەورەیەی بۆ ڕۆشنبیری […]

سڤێتلانە ئەلیکسیڤیچ؛ خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ هەڕەشەی لێ ئەکرێت

ڕۆژی سێشەممە ٨/٩/٢٠٢٠ ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادتی سویدی بڵاوی کردەوە کە خاتوو سڤێتلانە ئەلیکسیڤیچی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ٢٠١٥ لەلایەن چەند پیاوێکی دەمامکدارەوە لە ماڵەکەی خۆی لە مینسک هەڕەشەی لێ کراوە. لە ئێستادا سێ دیبلۆماتکار  لە سێ وڵاتی جیاوازەوە لە ماڵەکەیدان بۆ پشتگیری کردن و پارێزگاریکردنی، بۆ ئەوەی چارەنووسی وەک خەڵکە بەرهەڵستکارەکانی ئەو وڵاتەی لێ نەیەت کە لەماوەی […]

یاریی فریشتەکان

ناساندنی: ئیدریس عەلی پاش ئەو سەرکەوتنە گەورە و پێشوازییە بێوێنە و گەرمەی خوێنەران و نووسەران و ڕۆشنبیران، لە ڕۆمانی (سێبەری با) کردیان، نووسەر و شاعیر (هیوا قادر) دووەمین کتێبی لەو چوار کتێبە گرنگەی نووسەری ناوداری ئیسپانی و کەتەلۆنی (کارلۆس رویز زافۆن) بە ناوی (یاریی فریشتەکە) وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی و لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی […]

دەزگای سەردەم لە دیدی نووسەران و ڕووناکبیرانەوە (بەشی دووەم)

ئامادەکردنی: دەزگای سەردەم دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا، بەشدارییەکی کارا و کاریگەری لە کایەی کولتوور و ڕووناکبیری و ڕەوتی گەشەکردنی کۆمەڵایەتیدا کردووە، گرنگیدانی ئەم دەزگایە بە ئەدەب و فیکر و مێژوو و بابەتە زاستی و فەلسەفییەکان، گەواهیدەرن بۆ بەتەنگەوەهاتنی دەزگای ناوبراو و بوونی ئەو خەمە قووڵ و گەورەیەی بۆ ڕۆشنبیری […]

ئەنشتاین و گۆدێل؛ دوو بلیمەتی هاودژ بە یەکتر

یەکەمیان گەورەترین فیزیاییە دوای ئیسحاق نیوتن، دووەمیان گەورەترین زانای لۆژیکە دوای ئەرستۆ نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع لێرەدا دەمانەوێت وێنەیەکی کەسی/ شەخسی یان “پۆترێتێک” سەبارەت بە دوو گەورە بلیمەتی زانست لە سەدەی بیستەم بخەینەڕوو: ئەلبێرت ئەنیشتاین و کۆرت گۆدێل. یەکەمیان گەورەترین فیزیاییە دوای ئیسحاق نیوتن، دووەمیان گەورەترین زانای لۆژیکە/ مەنتق دوای […]

دەربارەی جەنگ، کە هیچ ڕوخسارێکی ژنانەی نییە

ڕاهۆز کامەران بە سیمۆن ئێڤرا ی نێو شانۆنامەی ماراساد پێشکەش بێت. سڤێتلانە لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵەکەیدا..دەربارەی کتێبەکەی   .. war’s Unwomanly face 1992 جەنگ هیچ ڕوخسارێکی ژنانەی نییە. دەڵێ: “من بەدوای پاڵەوانەکاندا نەگەڕاوم. من مێژووم لە ڕوانگەی چیرۆکی ئەو شاهیدو بەشداربوانەوە نووسیوەتەوە کە نەبینراون. هیچ کەسێک هەرگیز نەچووە پرسیاریان لێبکات.”         *** لە دێر زەمانەوە هەزاران […]

یادی ١٧٠ ساڵەی گی دی موپاسان

وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: باوکی رەهەند چەند رۆژێک لەمەوبەر، یادی تێپەڕبوونی 170 ساڵەی لەدایکبوونی نووسەری ناوداری فەرەنسی “گی دی موپاسان” بوو. ئەو بە دیاریکراوی لە رۆژی 5 ئابی ساڵی 1850، لە کۆشکی “میرۆ میسنیل” لە ناوچەی نۆرماندی فەرەنسا هاتووەتە دونیاوە. ئەمە دەرفەت و بۆنەیەکە بۆ باسکردنی ژیان و رێچکەی کارەکانی ئەم چیرۆکنوس و رۆماننوسە ناوازەیە؛ کە […]

گەردن نەماوە بۆ بڕین

ڕانانی: فەرهاد مستەفا گەردن نەماوە بۆ بڕین، كتێبێكی شیعری وەرگێڕدراوە، لەژێر ناونیشانی كتێبەكە بەفۆنتێكی جیاواز و وردتر نووسراوە : (شیعری ژن و مێردێكی شاعیر سەنییە ساڵح و محەمەد ماغوت) عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی وەرگێڕ و ئامادەكەر و لێكۆڵەرەوەی ئەم كتێبەیە و(دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم) ساڵی(٢٠١٧) چاپ و بڵاوی كردەوە. مامۆستا عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی لە وتاری […]

سەعید لاوەندی

سەعید لاوەندی، رۆشنبیرێکی رۆشنفکری عەرەب بوو، لەسەر رێچکەی باپیرە گەورەکانی رۆیشت و خۆی لەواندا دەبینییەوە. بەم دوایانە، بەهۆی کۆچی دوایی هاوڕێی ئازیز و بیرمەندی درەوشاوە دکتۆر سەعید لاوەندی، زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم. رۆژگارێک لەمەوبەر لە پاریس ناسیم، لەو کاتەدا هەردووکمان پێکەوە خۆمان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا ئامادە دەکرد. ئەو لە هەمان ئەو کاتەدا، بەڕێوەبەری […]