زنجیرەیەكی نوێی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بەناوی بەناوی (زنجیرەی دۆسیەكانی سەردەم) دەكەوێتە بەر دیدی خوێنران.

لەم زنجیرەیەدا چەندین دۆسیە و بابەتی گرنگ، مانگانە دوو ژمارەی نوێ بە زانیاری و ناونیشانی جیاوازەوە چاپ دەكرێت.

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە ڕەوتی درێژخایانی کار و بەرهەمەکانیدا، هەر لە سەرەتاوە بایەخی بە مەسەلە گرنگەکانی سەردەم داوە و لە ژمارە سەرەتاییەکانی گۆڤاری »سەردەم«ەوە لە هەر ژمارەیەکدا دۆسیەی تایبەتمان بۆ کۆمەڵێک پرسی گرنگ و چەندین کەسێتیی فیکری و ڕۆشنبیری و ئەدەبیی کاریگەر کردۆتەوە، کە پێمان باش بوو لە کتێبی سەربەخۆدا بیانخەینەوە بەرچاوی خوێنەران.

ناردن: