نووسه‌ر: ڕه‌ئووف بێگه‌رد


 1942 لەشاری كەركووك لە دایك بووەو هەر بە منداڵی خێزانەكەی گەڕاونەتەوە سلێمانی.

1960 دەورەی تەربەوی مامۆستایانی تەواوكردووەو بووە بە مامۆستای سەرەتایی.

1966 خێزانی پێكەوە ناوەو چوار كچ و كوڕێكی هەیە.

1970 دەستی كردووە بە چیرۆكنووسین.

1977 كۆمەڵە چیرۆكی (بوار)

1981 كۆمەڵە چیرۆكی (هەوار)

1984 كۆمەڵە چیرۆكی (ئانتوان چیخۆف)ی لە فارسیەوە كردۆتە كوردی.

1985 كۆمەڵە چیرۆكی (بەرەو چیا)ی بەناوی (ڕێبوار عەبدوڵا ئەحمەد)ەوە لە چیا بڵاو كڕاوەتەوە.

1986  كتێبی (سەرهەڵدانی ڕۆمانی ئینگلیزی) كە لە عەرەبیەوە كردوویەتی بە كوردی.

1987 وەرگێڕانی (سێ شانۆگەری) لە زمانی عەرەبیەوە.

1989 كۆمەڵە چیرۆكی (هەڵۆ)

1991 بووە بە سەرۆكی نووسەرانی كورد لقی سلێمانی.

1994 كۆمەڵە چیرۆكی (كۆڵان)ی لە وڵاتی سوید چاپكراوە.

1997 بووە بە سەرۆكی بنكەی ئەدەبی و ڕوناكبیری گەڵاوێژ.

1998 كۆمەڵە چیرۆكی (سەما)

1998 كۆمەڵە چیرۆكی (دڵۆپە خوێنەكانی سەر بەفر) كە كۆمەڵێك چیرۆكی بیانین لە فارسی و عەرەبیەوە كردووە بە كوردی و بڵاو كردۆتەوە.

1998 لەگەڵ چەند هاوڕێیەكدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیان دامەزراندووەو بووە بە سەرنووسەری گۆڤاری (سەردەم) كەتایبەتە بە وەرگێڕان.

1999 چاپكردنی شانۆنامەی (ئیڤانۆڤ)ی چیخۆف لە زمانی فارسیەوە.

2001 چاپكردنی ڕۆمانی (زۆربا)ی نیكۆس كازانتزاكیس لەزمانی فارسیەوه.

2002 ‌ چاپكردنی كتێبی گیرفان (دیكارت) لەزمانی فارسیەوە.

2002 چاپكردنی ڕۆمانی ( ئاهەنگی ماڵئاوایی) میلان كوندیرا لە فارسیەوە.

2003  كتێبی گیرفان (چۆن ڕۆمان دەنووسرێ) نووسینی گابریل گارسیا ماركیز وەرگێڕانی لە فارسیەوە.

2004 چاپكردنی كۆمەڵە چیرۆكی (دەستی خودا).

2004 چاپكردنی (دوا گفتوگۆكانی پۆرخیس) وەرگێرانی لە فارسەوە.

2005 چاپكردنی (سێ دەقی شانۆیی) وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە.

2005 چاپكردنی كتێبی (یەكەمین ترپەی عاشقانەی دڵم) كە كۆمەڵێك نامەی شاعیری ئێرانی (فروغ فروخزاد)ە بە هاوكاری شەیدا سەلاح لە زمانی فارسیەوە.

2006 وەرگێڕانی رۆمانی (تاوان و سزا)ی دۆستۆیفسكی لە فارسیەوە.

2007 چاپكردنی كۆمەڵێك وتاری ئەدەبی بە ناوی (بێدەنگی و شتی تر)ەوە.

2007 چاپكردنی شانۆگەریی (ترێ و ڕێوی) لە زمانی عەرەبیەوە.

2008 چاپكردنی كتێبی (دڵدارە هەرە ئازیزەكەم) كە كۆمەڵێك نامەی خۆشەویستی نێوان ئەنتۆن چیخۆف وئۆڵگاكنیبەرە لە فارسیەوە.

2009 چاپكردنی كتێبی (بەرەو كەناری شپرزەیی) كە دەقێكی كراوەیه.‌

 2010 چاپكردنی كۆمەڵە چیرۆكی (فڕین بە مەرزی حەرامدا).

2011 كتێبی فرانتس كافكا  (كۆمەڵێك چێرۆكی كافكا).

2012 ئانتۆن چیخۆف (ژیانی لە وێنەدا).


ئیمەیڵ: rawoof.begard@sardem.org

ناردن: