سروودی بێگوناهی ـ کە هەر سروودی ئەزمونیشە

Loading

یۆسیف برۆدسکی
و. لە ڕووسییەوە: شیروان مەحموود محەممەد

ئێمە لە مردن، لە کوشتنی دوای مەرگمان دەترسین
هێشتا لە ژیاندا ئاشنای ماهییەتی ترسیین:
بۆشاییەکە ئەگەری لە دۆزەخ زیاتر و
لە دۆزەخیش خراپترە
ئێمە نازانین بە کێ بڵێین” لێگەرێ”
ژیانمان، وەک دێرێک، گەیشتۆتە خاڵی کۆتایی
چیتر وەک خەونێک،
لە ژوور سەری کچەکەمان بە کراسێکی شەوییەوە
یان کورەکەمان بە تی ـ شێرتێکەیەوە، راستنابینەوە
سێبەرمان لەو شەوە درێژترە وا لە پێشمان
ئەوە زەنگی گردبوونەوەیەکی ترسناک نییە کە لێدەدرێ بۆمان
ئەوە ئێمەین،
بە رەو ناو تەمێک هەنگاو دەنێین کە هیچی باشی پێ نییە بۆمان
ئێمە ئاڵاکانمان دادەگرین و گڕ لە کاغەزەکانمان بەردەدەین
دە بێڵن با بۆ دواجار ئامێزێک لە ئاڵاکەمان وەردەین
بۆچی شتەکان وا کەوتنەوە؟
درۆیە گەر بیهێنین بە سەر خووخدەماندا یان بەسەر ویستی خوادا
مەگەر دەکرا بە جۆرێکی تر بوایە ؟
ئێمە لە بری هەمووان نرخەکەمان داوە،
باقیشمان ناوێتەوە و دەیدەینە دواوە.

١٩٧٢

ناردن: