ڕازێکی شەوانە

 شیعری بوڵات ئەکودژاڤا

و. لە ڕووسییەوە: شیروان مەحموود محەممەد

ـ ئەسپەکەم شەکەتە وپێڵاوەکانم سوواون

بۆ کوێ مل بنێم،  خێرمەندێکتان پێمبڵێ، سەرلێشواوم ؟

ـ کەناری سوورەڕووباڕ بگرە، خۆشیی دڵەکەم، کەناری سوورە ڕووبار،

 تا دەگەیتە شینە چیا،خۆشیی دڵەکەم، تا دەگەیتە شینەچیا

ـ دەی سۆراخی ئەو ڕووبارو چیایە چۆن بکەم ؟  ماندووە ئەسپەکەم.

پێم بڵێن چۆن خۆم بگەێنمە ئەوێ، تکاتان لێدەکەم

ـ  سەرپشتی ئاگرێکی بە ورشە کەوە، خۆشیی دڵەکەم ، ئاگرێکی بە ورشە

بنیشە سەرپشتی ئاگر، خۆشیی دڵەکەم، بێ گرفت دەیدۆزییەوە

ـ  ئەی کوا ئەو ئاگرە بە ورشەیە ؟ بۆ نایبینم بگڕێت؟

خۆ من سەد ساڵە شانم داوەتە بەر ئاسمانی نووتەکی شەوان…

ـ  چراپێکەرەکە دەبووا دایگرسێنێ، لێ چراپێکەرەکە نووستووە

چراپێکەرەکە نووستووە، خۆشیی دڵەکەم ، ئەوەش گوناهی من نییە

دیسانەوە دەکەوێتەوە ڕێ  لەو  بێ ڕێگەیی و تاریکییەدا

بەرەو کوێ دەئاژوێ،  خۆ تاریکی وا چاو هەڵدەکۆڵێ!

ـ  تۆ چیت لێ بزربووە خۆشیی دڵەکەم؟_ هاواری لێدەکەم،

وەڵامم دەداتەوە و دەڵێ: ئاخ، ئەگەر خۆم بمزانیایە!

١ی ئابی  ٢٠٢٠

ناردن: