سپینۆزا؛ میتۆدی ڕاستەقینەی تەفسیری دەقەکان

(لە وتارێک لەبارەی مەزهەب و سیاسەتەوە، فەسڵی حەوتەم، بەرهەمی سپینۆزا)

و. ڕێبین هەردی

زانستی ڕەخنە و تەفسیری کتێبی پیرۆز کە سپینۆا زۆر گۆڕانی بەسەردا هێنا، لە وتوێژەکانی لەبارەی لێکبوردنەوە دەکرێت، پێگەیەکی سەرەکی هەیە. میتۆدی تەفسیری کتێبی پیرۆز. پەیوەندی خوێنەر بە دەقی کتێبەکەوە، بایەخ و ناوەڕۆکە فێرکاریەکەی بەشێوەیەکی یەکسان دیاری دەکات. ڕەخنەی سپینۆزا لە تیۆلجیستەکان و هەروەها پێناسی لادانی دینی و پاکژی، وەک پەیوەندی فەلسەفە و میتۆلۆژی و مەزهەب، پەیوەندی بەو میتۆدەوە هەیە، لەبەرئەوە نەک تەنیا ئەوەی کتێبی پیرۆز فەرمانی پێدەکات، بەڵکو هەروەها ئەوەی لە کتێبەکەدا قەدەغە دەکرێت، دەکەوێتە بەرباس و وتوێژ. مەسەلەی ئازادی بیرکردنەوە و فەلسەفاندن لەناو جەرگەی میتۆدەکەیدایە: چیدی کتێبی پیرۆز باسێکی تایبەتی تیۆلۆجیانە نابێت، بەڵکو دەبێت بە مەسەلەیەکی سیاسیش.

میتۆدی سپینۆزا جیاوازی لەگەڵ میتۆدی تەفسیری سروشتدا نیە: ئەم میتۆدە بریتیە لە کۆکردنەوەی پێدراوە دڵنیاکان و ئەنجامگیری پێنساەکان لەو پێدراوانەوە. ئەمە بە چ مانایەکە؟ ئەمە واتای ئەوەی کاتێک کتێبی پیرۆز دەخوێنینەوە، ڕەگەزە مێژوویەکانی پێکهاتەی مانای دەقەکان: زمانێک کە پێی نووسراوە، چۆنێتی کاریگەری وەرگێڕانەکەن، مانای جیاواز ووشەکان، ئەو خەڵکەی گوتارەکەیان ئاراستە کراوە، دۆخ و بیروڕای نوسەرەکانی، هەموو ئەمانە دەبێت لەبەرچاو بگیرێن. ئیلهامەکانیش لەگەڵ بیروڕا و خوو و ڕەوشتی پەیامهێنەراندا دەگونجێن و بەستراوە بە خەیاڵکردنەوەی ئەوابەوە بەک بە بیرکردنەوەیەکی کامڵتر. کەوابوو تێگەیشتن لە مانای پەیامەکان پێویستی بە زانینە لەبارەی خەیاڵکردنەوەی پەیامهێنەرەکانەوە. بابەتی ڕێچاوکراو لەم ڕێسایەی یەکەمدا، خاوەنی دوو ڕەهەندە: لەلایەکەوە سپینۆزا سروشت بە سروشت بە خاڵی بەرامبەر بە کتێبی سروشت نازانێت، پێکهاتەی خوارفەش هەڵدەوەشێنێتەوە کە سووککردنی عەقڵ و سروشتە و تەنیا ستایشی مانای زمانەوانی دەقی کتێبی پیرۆز دەکات. کتێبی پیرۆز بە کۆمەڵێک چیرۆکی سروشتی دەزانێت نەک شتێکی میتافیزیکی. (تەماشاکردنی سروشت بەچاوی مێژوونووس) دەریدەخات کە کاری سپینۆزا وەک بیکۆن سروشتگەرانەیە: دەقی کتێبی پیرۆز وەک سروشت یا وەک بابەتێک دەبینێت. ئەم دەقە حاڵەتی بەڵگەیەکی نامەزەهەبی، یان کمۆمەڵێک بەڵگەی هەیە کە لەسەر بناغەی ئەوە دەتوانین لە مانای گوزرارەکانی کتێبی پیرۆز بگەین. لێرەوە نەک تەنیا کتێبی پیرۆز بابەتێکی قابیلی ناسین دەبێت، بەڵکو چیدی پاوانی تیۆلیجیستەکان نابێت، و هەمووان دەستیان پێدەگات. لەلایەکی دیەوە سپینۆزا دەیسەلمێنێت بونیادی یاسای کتێبی پیرۆز نابێت سەرپۆشێک بێت بۆ کاری مێژوونووس، و بەمشێوەیەش نکوڵی لە پیرۆزێتی دەق دەکات: ئەو بە پەنجە خستنە سەر دژایەتیەکان، دوبارەکردنەوەی دوبارەکان، هەڵەی نوسەرانی نوسخەکان، یان هەڵە مێژوویەکان، بڕوابوون بە کەماڵی وێنەیی کتێبی پیرۆز هەڵدەوەشێنێتەوە. ئەم کتێبە بە یاسایەک نازانێت. کە یەکێتی ئیلهامی نوسەرە قەیسەکان، خودایەتی پیشان بدات. يومان لە ڕەسەنایەتی نوسەرانی کتێب دەکرێت (هەروەها سپینۆزا پیشانی دەدەات کە حەزرەتی موسا نوسەری پێنچ سەفەرەکە نیە، باتەکە تازە نیە بەڵام هەراوهوریا درووستکەرە). سپینۆزا بڕوای بە نهێنی شاراوە لە کتێبی پیرۆزسا نیە و هەروەها ستایشی مانای زمانەوەنی کتێبی پیرۆز و دەستێوەردانی تیۆلجیستەکانی قەبوڵ نیە.

بنەمای باڵادەست بەسەر تەفسیری کتێبی پیرۆزدا، بنەمای (تەنها نوسراوو، بەس) scirptura sola: ناسینی کتێبی پیرۆز دەبێت لە خودی کرێبی پیرۆزەوە بەدەست بێت. بۆ کتێبی پیرۆز نابێت پشت بە زانینەکانی دەرەوەی یان بە عەقڵ رێسای بۆ دابنرێت، ببەستین: تەفسیری کتێبی پیرۆز ئەوە نیە (هەقیقەتی) تیا بدۆزینەوە، چا ئەو هەقیقەتە عەقڵ قەبوڵی بکات یان نا. بەڵکو دۆزینەوە (مانا) کەیەتی، تەنانەت گەر ئەم مانایە لەگەڵ عەقڵدا نەگونجێت.

دەرئەنجامەکانی تەفسیری سپینۆزای لەم ئاراستەیەدان: کتێبی پیرۆز هەڵگری ووتوێژی تیوری ئاست بەرز نیە، بەڵکو تەنیا فێرکاریەک پێشکەش دەکات کە زۆر سادەیە و هەموان تێی دەگەن. کتێبی پیرۆز تەنیا سەرنجی لەسەر پەیڕەوکردنە، واتە کارکردن بە پاکژی و دادپەورەی و مرۆڤدۆستی. تێزەکانی فەلسەفی نیە، بەڵکو ئەخلاقیە. تەنیا یاخیبوون مەحکوم دەکات، نەک نەزانی. لێرەوە لە بواری دۆگماکاندا یان بڕوا مەزهەبیەکاندا، ئەنجامدانی تاوان هیچ مانایەکی نیە، بەڵکو تەنیا لە کرداردەکاندا، واتە دیاردەکانی کرداری پاکژی ئەگەری ئەنجامدانی تاوان هەیە. سپینۆز بەمجۆرە فەلسەفە لە تیۆلۆجیا جیا دەکاتەوە. تیولۆجیا لە خزمەتی عەقڵدا نیە و عەقڵیش خزمەکاری تیۆلۆجیا نیە: لێرەوە یەکێک ئامانجی هەقیقەتە و داناییە (حیکەمەتە)، و ئەوی دی ئامانجی بڕوا و پاکژی و پەیڕەوکاریە. کەوابوو تیۆلۆجیا میۆدی دەرئەنجامگیری حوکمەکان بە عەقڵ دەسپێرێت، بەمشێوەیەش رێگە بە ئازادی بیردکردنەوە دەدات.

دەق

بۆ ئەوەی قسەکەانم کورت بکەمەوە، ئەم میتۆدە بە کورتی ڕوون دەکەمەوە و دەڵێم کە هیچ جیاوازی لەگەڵ میتۆدی تەفسیری سروشتدا نیە، بەڵکو لەهەموو ڕوویەکەوە لێی دەچێت. لەڕاستیدا وەک چۆن تەفسیری سروشت لەبنەڕەتدا ئەوەیە سەرتا سروشت بە دیدی مێژوونووسەوە سەیر بکەین، پاشام پێدراوە بەڵگەنەسیتەکان کۆ بکەینەوە، دەرئەنجامگیری بۆ پێناسی شتە سروشتیەکان بکەین، بەهەمان شێوە پێویستە بۆ تەفسیری کتێبی پیرۆزیش، ناسینێکی مێژووی وورد لەبارەیەوە پەیدا بکەین، پاش ئەوەی ئەم ناسینە ، واتە پێدراو و بنەما بەڵگەنەویستەکانمان بەدەستهێنا، دەتوانین بە دروستی لە بیرکردنەوەی نوسەرانی کتێبی پیرۆز بگەین. بەمشێوەیە( دەمەوێت بڵێم ئەگەر هیچ بنەما و پێدراوێکی دیمان جگە لەوەی لە خودی کتێبی پیرۆز و ڕەخنەیی مێژوویەوە بەدەست دێت، لە تەفسیرکردن و ڕوونکردنەوەی ناوەڕۆکەکەیدا قەبول نەکەین)، هەموو کەس دەتوانێت، بێ ئەگەری ڕوودانی هیچ هەڵەیەک رێگەی خۆی بگرێت و بەو دڵنیاییەیکە ڕوونی سروشت شتەکانمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، خۆمان لەبارەی ئەو بابەتەناوە کە دوورن لە تێگەیشتنەوە، بیرۆکەیەکمان هەبێت. بۆ ئەوەی دەریبخەم ئەم ڕێگایە نەک تەنیا ڕێگەی دڵنیایی، بەڵکو تەنیا ڕێگەیە و لەگەڵ میتۆدی تەفسیری سروشتدا دەگونجێت، ئەوە بە بیر دێنمەوە کە کتێبی پیرۆز بەگشتی باسی ئەو شتانە دەکات کە لەبنەما ناسراوەکانی سروشتی نیە، ڕووداووە مێژوویەکان و ئیلهامەکان بەشی سەرەکی پێکدەهێنێت، و بەڵام ڕووداوە مێژوویەکان زۆرتر مۆجیزەکان دەگرێتەوە واتە (وەک پێشتر لە بەشی پێشوو پیشانماندا)، چیرۆک گەلێکە لەبارەی ڕووداوی ئاڵۆزی سروشتیەوە کە لەگەڵ بیروڕا و هەڵسەنگاندنی نوسەرەکانیدا گونجاو بووە. وەحیش لەگەڵ بیروڕای پەیامهێنەرانیدا گونجاوە، بەشێوەیەک کە بەڕاستی (وەک لەبەشی دوودا پیشانماندا) لەسەرو تێگەیشتنی مرۆڤەیەوە. لێرەوە ناسینی ئەمجۆرە شتانە، واتە بەگشتی سەرجەم ناوەڕۆکی کتێبی پیرۆز، دەبێت لە خودی کتێبی پیرۆزەوە بەدەست بێت، وەک چۆن ناسینی سروشت لە خودی سروشتەوە بەدەست دێت، بەلام فێرکاریە ئەخلاقیەکانی کتێبی پیرۆز، گەرچی بە شێوازە فکریە ئاساییەکان قابیلی سەلماندنە، بەڵام بەم شێوازی بیرکردنەوانە ناکرێت فێرکاریەکانی کتێبی پیرۆز بسەلمێنرێت، ئەمەش جگە لەڕێگەی کتێبی پیرۆز خۆیەوە، بەهیچ شێوەیەکی تر مومکین نیە. تەنانەت گەر بمانەوێت خودایی بوونی کتێبی پیرۆز دوور لە پێشداوەریەکان بۆ ئێمە دیار بێت، دەبێت خودی ئەم دەرئەنجامگیریە لە کتێبی پیرۆزەوە بکەین، کە ئەخلاقی هەقیقی فێردەکات، و تەنیا بەم شێوەیە دەتوانێی خودایی بوونی کتێبی پیرۆز بسەلمێنێت، چونکە پیشانمانداوە بنەمای یەقینی پەیامهێنەران دادخوازی و چاکەخوازیانە. ئەمەش دەبێت خۆمان بەدەستی بێنین بۆ ئەوەی بڕوای پێبکەین. پێشتر پیشانمدا ناکرێت خودایەتی خودا لەڕێگەی مۆجیزەوە بسەلمێنین، ئێستاش نامەوێت قسە لەبارەی ئەوە بکەم کە تەنانەت هەموو پەیامهێنەرێکی درۆزنانەش دەتوانێت مۆجیزەکە لە خۆی پیشان بدات، خودایی بوونی کتێبی پیرۆز تەنیا دەبێت لەوێوە بەدەست بێت کە پاکژی هەقیقی فێردەکات، ئەمەش بەدەست نایەت مەگەر لە ڕێگەی خودی کتێبی پیرۆزەوە، کە ئەگەر بەدەستنەدەهات تەنیا بە هاوکاری پێشداوەریەکی گرنگ ڕەنگە خۆمان بەدەستمان بهێنایە، و شایەتیمان بۆ ئەو خودایی بوونە دەدە. کەوابوو دەبێت سەرجەم زانینەکانی ئێمە لەبارەی کتێبی پیرۆزەوە ، لە خودی ئەو کتێبەوە بەدەست بێت. دواجار کتێبی پیرۆز وەک (سروشت) باسی شتگەلێک دەکات، پێناسێک بەدەستەوە نادات، وەک چۆن دەبێت پێناسی هەرشتێکی سروشتی، لە ڕووداووە جیاوازەکانی سروشتەوە دەرئەنجامگیری بکەین، ئە پێناسانەی کتێبی پیرۆزیش دەرینابڕێت، دەبێت لەو چیرۆکە جیاوازانەوە کە لە کتێبی پیرۆزدا دەبینرێت، دەرئەنجامگیری بکرێت. کەوابوو دەبێت لە تەفسیری کتێبی پیرۆزدا ئەو ڕێسایە ڕەچاو بکرێت کە هیچ فێرکاریەک جێگەی دڵنیای نیە، جگە لەوەوەی لێکۆڵینەوە مێژوویەکان بەڕوونی سەلماندویانە.

سەرچاوە:

ژولی سادا- ژاندرون: تساهل در تاریخ اندیشە غرب. ترجمە: عباس باقری. تهران، نشر نی . ١٣٧٨

ناردن: