باسناژ دۆبۆڤاڵ؛ لادەرانی دین چزووی سودمەندن

(لە: لێکبوردن لە مەزهەبەکان..نوسینی باسناژ دۆبۆڤال)

ڕێبین هەردی

کتێبەکەی هێنری باسناژ دۆبۆڤاڵ کە لەساڵی ١٦٨٤ی میلادیدا، کەمێک پێش فەرمانی نانت دەرچوو، هەڵگری تاوانبارکردنی توندی ئەخلاقی و سیاسی ڕەفتارەکانی رۆحانیەتی کاسۆلیکیە و بەرگریە لە لادەرانی دین، کە هەڵوێستی پێچەوانەی ئەما، ناکۆکیەکانی هەردوولای توند و ناچاری دەکردن تەفسیر و پێناسی تاززە بۆ دیدی خۆیان بکەن. ئەگەرچی مەسەلەی سودمەندی لادانی دینی تازە نیە، بەڵام باسناژ دۆبۆڤاڵ بەجۆرێک هەڵیدەگێڕێتەوە، کە دەرگای ڕەخنەگرتنی گەورە لە وێنای باو بۆ لادانی دینی دەکاتەوە: دەڵێت کاتێک لەبەرچاو نەگرتنی حوکمە بڕاوەکان، بۆ لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای هەقیقەتدا سودمەند بێت، ئەوا جیاوازیە مەزهەبیەکان دەرئەنجامی لادانی دینین، کاریگەری پۆزەتیڤی دەبێت. قازانجی لادانی دینی وەک سن تۆماس بڕوای پێبوو، سەرلەبەر نێگەیڤ نیە بۆ ئەوەی تەنیا خۆپاراستن لە خراپیەکی زیاتر دەستەبەر بکات یان هەقیقەت زۆرتر دەربخات، بەڵکو دەرئەنجامێکی دەبێت کە قازانجی هەم ئەخلاقی و هەم تیوری بەرهەم دێنێت.

ڕەخنە لە شێوەی ڕەفتاری ڕۆحانیەتی کاسۆلیکی تازە نیەغ باسناژ دۆبۆڤاڵ سەرنج لە شکۆ و جەلال و خۆبەشت زانی رۆحانیەکان دەدات، و لەهەمانکاتدا ستەمکاری قەشەکان مەحکوم دەکات. ڕەفتاری ڕۆحانیە کاسۆلیکەکان بە پێچەوانەی بانگەشەکانیانەوەیە. ڕۆحانیەت کە حوکمە تیوری و ئەخلاقیەکان بە ئیمتیازی خۆی دەزانێت، ئامۆژگاری کۆمەڵێک چاکە دەکات کە خۆی هیچ ڕەچاویان ناکات. ئەم دوالیزمە لەنێوان قسەکان و ڕەفتارەکاندا وا لە باسناژ دۆبۆڤاڵ دەکات کە دەرئەنجامی تیولۆجیانەی لێ وەرگرێت. کاسۆلیکەکان کە تەنانەت ئەخلاقی خودی (ئەخلاقێک کە عەقڵ یان ویژدان ئەیسەپێنێت) ڕەچاو ناکەن، لە کافرانیش کەمتر پاکن و هەر لەبەرئەمەش خۆیان دەبنە بەڵگەی باڵادەستی ئەخلاقی ئەوان(کافران). بەڵام ئەم تاوانبارکردنە ئەخلاقیە هاوکاتی ڕەخنەگرتنێکی سیاسیە: کەنیسە خەڵکی دژی شا هان دەدات و ئەگەر میر خۆشی لە لادەرانی دین بێت، ئەوا وا لە خەڵک قەدەغە دەکەن پەیڕەوی لێبکەن، یان بە دەستگرتن بەوەر کاروبارە دنیایەکاندا ، میر وەک ئامارازێک دژ بە خەڵک وەردەگرێت. ئەوانەی کەمتر تینووی دەسەڵاتن، نەزانی و خورافات لەناو خەڵکدا ڵاو دەکەنەوە، بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر پەیڕەوەی لەان بکات تا لە میری یاسایی. بەکورتی کەنیسە بەرلەوەی واقعیەتێکی مەعنەوی و ڕۆحانی بێت ، دەسەلاتێکی دنیاییە بۆ تێرکردنی غروری قەشەکان. ئەمەش دوورە لە یەکێتی سیاسی لەسەر یەکێتی باوەڕ: مەزهەب دەتوانێت ئامرازێکی یاخیبوون و هەڵوەشاندنەوەی دەزگاکانی دەوڵەت بێت.

هەڵگەڕانەوەی پێناسنی لادانی دینی ڕەگی لەناو شیکردنەوەیەکدایە کە لە چۆنێتی ئامادەیی مرۆڤەوە بۆ قەبڵوکردنی هەقیقەت سەرچاوە دەگرێت. پەیوەندی نێوان ئیدارک و ئیرادەی مرۆڤ ئاشکراکەری ئەوەیە کە ئیرادە ئازاد نیە، بەڵکو بە ناچاری روو لە هەقیقەتێک فۆرمەلە دەبێت کە ئیدراک دەیخاتە بەردەمی، بە پێچەوانەشەوە ئیرادە ناتوانێت بیرۆکەیەک قەبوڵبکات کە ئیدراک بە هەقیقەتی دەزانێت. لەبەرئەوە مرۆڤ ئازاد نیە لەوەی کەوەک هەقیقەت پێی دەناسرێت، بە هەقیقەت بزانێت، مەگەر ئەو کاتەی ئیدراکی ئەو وێنەیەکی ڕوون و دیاریکراوی لێی هەبێت. لە کرداردا مانا ئەم قسەیە ئەوەیە ناچارکردن بە برواکردن ناتوانێت ڕەزامەندی برواهێنەر بەدەست بێنێت، چونکە ئەوەی پیشانی دەدرێت، هەقیقەت نیە، بەڵکو تەنیا ناچارکردنی جەسەتەی ناچار بەم کارەی دەکات.

باسناژ دۆبۆڤاڵ لێرەوە بە دوو بابەتی دی دەگات و کە هەردوکیان روون دەکاتەوە و فراوانی دەکات. یەکەم بابەت ویژدانی مرۆڤە کە باسناژ بڕوای وایە ئێمە ناتوانین بڕواکانی لەناو بەرین، ویژدانی مرۆڤ مەرجەعێکی خواپێدراوی سەربەخۆیە کە بە پێچەوانە دەسەڵاتی کەنیسەی کاسۆلیکیەوە کار دەکات. تەنیا خوادا دەتوانێت بە عەشق و میهرەبانی و هوشیاری، فەرمان بە دڵەکان بکات، لەبەرئەوە رقی لە سەرکوتکەران و بڕواپێکەرانە کە جگە لە ڕیای مەزهەبی هیچ کارێک ئەنجام نادەن. بابەتی دوهم پەیوەندی بە ڕەهەندی گشتی و سەرتاپای بڕواکانی ئێمەوە نیە، بەڵکو پەیوەندی ڕەهەندی تایبەتی برواکانەوە هەیە:هەقیقەت ملکەچی حوکمو مێژووی مرۆڤ و بەرهەمی باوەڕی باوانی ئێمە و و فێرکاریەکە کە لەگەڵیدا شکڵمان وەرگرتووە. کەوابوو لە حاڵەتێکدا کە هەڵبژاردنی مەزهەب دەرئەنجامی ئیرادەی مرۆڤ نیە، لادانی دینیش نوێنەری پێدافری بە ئەنقەست یان یاخیبوون نیە. لەبەرئەوە هەبوونی جیاوازی بیروڕا، تاوان نیە.

باسناژ دۆبۆڤال لە بابەتی (بێگوناهی) لادەرانی دینیەوە، بە پشت بەستن بە بەڵگەی تیۆلۆجیانە خودای نەبینراو، دەگات بە بابەتی سودمەنی لادانی دینی. ئەگەر (خودا نەیویستووە کە خۆی بە ئاشکرا و بێ پەردە بە مرۆڤەکان پیشان بدات، ئەگەر هەقیقەت تا ئەو ئەندازەیە ڕوون و دیار نیە کە ئەگەری هەڵەبوونی تیا نەبێت)، کەوابوو ڕوون نەبوونی مەسەلە تیوری و ئەو ئالۆزیانەی هەقیقەتیان شاردۆتەوە، بە فەرمانی خودایە، ( مەبەست ئەوەیە مرۆڤەکان لەبەردەنیدا لەرزیو و شەرمکەرانە. پەبەند بن بە ڕەحمەتی ئەوەوە). ئاڵۆزی لە تێزەکانی کتێبی پیرۆزدا خواستی خوداوەندە. (هەموو هەقیقەت لە وەهیدا ئاشکرا نەبووە، بۆ ئەوەی بە ڕوونی کامڵ دەرک بکرێت، بەڵکو لە ئەنجامی بەرکەوتنی بیروڕا جیاوازەکاندا لەبارەی حوکمەکانەوە بەدەست دێت). لێرەوە دوورکەوتنەوە لە ڕێسا شتێک نیە کە لەنابردنی شتێکی پێویست بێت، چونکە دەروێکی پۆزەتیڤ لە گەران بە دوای هەقیقەتدا دەبینێت. لەبەرئەوە بەڵگەی خودای نەبینراو بناغەیەکی تیۆلۆجیە کە ئەگەری بیرکردنەوە لە مەسەلە مەزهەبیەکان دەرەخسێنێت. کەوابوو ئاڵۆزی لە وەحی خودایدا، دەبێت هۆی ئەرگۆمێنت و قوڵبوونەوە لە کتێبی پیرۆز و تەفسیر و ڕاڤەکردنی، وبەرکەوتنی بیروڕا جیاوازەکان، ململانێ دەوروژێنێت. لێرەوە لادانة دینیەکان (چزووی سودمەند) و (ئەو قەڵەمە داهێنەرانەی خەوتبوون، پێویستیان بە توڕەیی و خۆش و خرۆشێک بووە بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمە بەرجەستانە بەرهەم بهێنن) دەروژێنێت. لادانە دینییەکان ئەدەبیات دەبزوێنێت، و ( شاکاری وا جوان بەرهەم دێنێت کەهیچی لە بەرهەمەکانی سەردەمی دێرین کەمتر نیە). بە کورتی ئەم وتوێژانە سەرتاپا سود و قازانجی بۆ هەمووان هەیە و هەقیقەت و ئەخلاق بەیەکەوە دەبنە پێشێ. باسناژ دۆبۆڤال بڕوای وایە گەر لادانە دینیەکان نەبوایە کە ئەم هەموو وتووێژە گشتیەی ووروژاندووە، جگەلە لە باسکردنی دەزگا مەزهەبیەکان، زیارەتەکان، کۆمەڵگای رەهبانیەت، و مەسیح، باسی هیچ نەدەکرا. لادەرانی دین بە وروژاندنی ململانێ و ناکۆکیەکان لەناو پەیڕەواندا، ئەبن بە ئیمتیازێک بۆ خودی مەزهەبی  و کۆتای هاتن بە خوارافات.

دەق:

بەمشێوەیە دەکرێت بگوترێت لادانە دینیەکان دوژمنانێکی سودمەندن و بەشێکی لە ڕێکخستنی خواداوەند کە لە ئاراستەی بەرژەوەندیەکانی کەنیسەدان. لادانە دینیەکان وەک ئەو چزووانان کە شوانەکان ئاگادار دەکەنەوە، یان وەک کۆتەکی چەکۆشێکن کە لە خەوی قوڵ بەخەبەریان دێنێتەوە، یان ئەگەر قەبولی بکەین وەک لوورەی ئەو گورگانەن کە وا لەشوانەکان دەکەن داردەستەکەیان کە خستبویانە لاوە بە دەستەوە بگرن، و ناجاریان دەکات چاودێری مەرەکانیان بکەن بۆ ئەوەی گورگەکان نەیانڕفێنن، و بیانگەڕێنەوە بۆ ناو گەلەکەیان، کەبەهۆی هەستکردن بە ئاسایش، غافڵ بووبن لێیان.

بەڵام ئەگەر ئاشتی و پاکی، نەزانی لەناوبەرێت، دەکرێت ئەوە زیاد بکەین کە گەندەڵی ئەخلاقی و خورافات هاوڕێی نەزانین و لێی جیا نابنەوە، چونکە بە دوای بێدەنگی و تاریکیەوەن. نەزانی هۆی زۆرترین خراپیەکانە کە ڕەگەزی مرۆڤ بە دەستیانەوە دەناڵێنێت، بە جۆرێک مرۆڤەکان کوێر دەکات کە لەهەر هەنگاوێکدا ئەخلیسکێت و ئەوەی لەبەردەم پێێیەتی نابینێت، و وریا نیە بەو مەترسیەی لە ڕێگەیەتی، و لەوەش دەترسێت کە دوورە. بە خلیسکانەکانە کە هەڵە ڕوودەدات و ئەو خراپەکاریانەی بە بێ سزا ماونەتەوە، ڕەگوڕیشەی قوڵتر پەیدا دەکەن. کاتی شەوە کە دزەکان خۆیان دەکەن بە ماڵەکاندا و ئەوکاتەی هەمووان لە خەودان، دوژمن ژەهرەکەی دەڕێژێت. ئەوکاتەی شوانەکان نازانن تەڵەکانیان لە کوێدایە، و دەلیلەکان ڕێگە نازانن، مەحاڵە خەڵکی بە هەزاران شێوە گۆمڕاه نەبن.

(…)

بەڵام دەکرێت بگوترێت بەرکەوتنی دوولایەنەکە دەوری چزویەکی هەیە کە هەم ئەمان و هەم ئەوانیش هبۆ پاکژی هان دەدات و دەبزوێنێت. جۆرێک ڕکەباری درووست دەکات کە بێ باکی و دڵنیابوون لەناو دەبات. وەک هزیود دەڵێت، حەسودی شەرافەتمەندانە، بۆ مرۆڤ سودمەندە.

پرۆتستانتەکان وەک پیاچونەیەکی سەختگیر، چاودێری کاسۆلیکەکان دەکەن، لەبەرئەوە ڕێگەیان لێدەگرن بخلیسکێن. چونکە کسۆلیکەکان هوشیار دەکاتەوە بەوەی پرۆتستانتەکان زمانێکی ڕوون و بەتوانیان هەیە بۆ ئەوەی سوود لەهەڵە و کەموکوڕیەکانیان وەربگرن. پرۆتستانتەکانیش دەزانن بە ووردی لەژێر چاودێریەکی ترسناکدان، کەوابوو ووردئەبنەوە لوەی پێیی خۆیان نەخەنە شوێنێک کە بکەونە ناو تەڵەوە: سود لە خراپیەکانی دوژمنانیان وەردەگرن و بە چاککردنی هەڵەکانی خۆیان تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە. بەکورتی هەردوو گرووپەکە هەوڵ دەدەن، کەموکوڕیەکانی خۆیان ببینن و بەم ڕێگەیە خۆشی بینینی ئەو کەموکوڕیانە لەوانی دی بگرن. زوربەی جار لە پاککردنەوەی ئەم کینە ڕقەی خۆیان، قەرزاری سەرزەنشتی دوژمنەکانیانن، تاکو لوتف و ستایشی هاوڕێیان. هاوکاریەکانی چارەنوس، هەندێکجار زۆر زیاتر لە ناسازگاریەکانی ستەمکارانەن.

سەرچاوە:

ژولی سادا- ژاندرون: تساهل در تاریخ اندیشە غرب. ترجمە: عباس باقری. تهران، نشر نی . ١٣٧٨

ناردن: