کاستیلۆن؛ ئایا دەبێت سزای لادەرانی دین بدرێت؟

بنەمای ئەم دەقە، جیاوازیەکە کە کاڵڤین و تیۆدۆرۆ دوبزی لەلایەک و کاستلۆنی لەلایەکی دیەوە، پاش لە سێدارەدانی میشل سێرڤێ لە جنێف لە ٢٧ ئوکتۆبەری ١٥٥٣دا، ڕووبەڕووی یەک کردەوە. کالڤین بەمجۆرە پاساو بۆ لە سێدارەدانی ئەم دکتورە ئیسپانیە دەهێنێتەوە، لەبەرئەوەی مەسیح دژی کاردانەوەی توند نەبوو، کەنیسە لەسەرشانێتی لادەرانی دین بەدەستی کارەبەدەستانی وڵات (نا مەزهەبی) سزای مەرگ بدات. خودا خۆشی بەهۆی ئەمانەوە، لادەرانی دین سزا دەدات. بەمشێوەیە کالڤین بەرگری لە ناچارکردنی لادەرانی دین بە باوەڕ دەکات و دەڵێت بەمکارەی جگە لە جێبەجێکردنی دادپەورەری خودایی، هیچ کارێکی دی ناکات. تیودۆرۆ دوبزیش لادانی دینی کە بڵاودەبێتەوە مەحکوم دەکات، ئەو دەرئەنجامە لە ئازادی بیروڕا و باوەر وەردەگرێت کە هەرکەس مافی ئەوەی هەیە بەو شێوەیەی دەیەوێت خودا بپەرستێت. میر دەبێت رێسای یەک باوەڕی کە هۆکاری  یەکێتی سیاسی و لە هەمانکاتدا هۆکاری ڕزگاری دەروونەکانە، جێبەجێ بکات.

کاستیلۆن یەکەمجار لە وتاری لادەرانی دین١٥٥٤ دا بەمجۆرە وەڵامی کالڤین دەدەاتەوە: ئەو رۆحیەتە سەرکوتکەریەی کاڵڤین لەخۆی پیشانی دەدات، دەرکەوتەی سۆز و گەرمیەکی درۆزنانەیە بۆ مەسیح، کە لە بانگەشەیەک زیاتر نیە و لەڕاستیدا بۆ جێگەیەکی دەبات کە پێشتر لەبارەی سزاکانی خوداوە لەبارەی گوناهکارانەوە بەکار بهێنرێت، داوەری بکات. کاستیلۆن دەیەوێت هەڵەی پشتبەستنی لۆسەر و کاڵڤین بە سزاکانی یاساکانی کۆن(عەهدی کۆن) بسەلمێنێت و دەڵێت کاتێک کتێبی پیرۆز هەرگیز لەبارەی لادەرانی دینەوە قسە ناکات، ئیدی ناکرێت ئەوان وەک کافران و بتپەرستان سزا بدەین. واباشە ئەو حوکمە سەبارەت بە سزای جەستەیین لەیاساکانی موسادا تەفسیر و خوێندنەوەی بۆ بکەین. وەک چۆن یاسای تازە (عەهدی تازە)  و یاساکانی سن پۆل حوکم دەکات، تەنیا چەکە مەعنەویەکان دەتوانێت بۆ تاوانە مەزهەبیەکان، ڕەوایەتی هەبێت.

سەرکوتکاری خۆی لادەنێکە لە دین، چونکە مەسیحیەتی ڕاستەقینە پێش ئەوەی ووردبوونەوە بێت لە ئەنجامدانی نەریتەکان، پاکیە لە ئەخلاقدا.

گەر لادەرانی دین  بە تاوانی زەمینی ئەژمار بکەین، واتە لادەرانی دین بسپێرین بە دادوەرانی ناڕۆحانی، و لە ئەنجامدا سزای جەستەییان بەسەردا بسەپێنین. ئەو دەقەی لێرەدا دەیهێنینەوە، دەیەوەێت بە پێشان دانی دەرئەنجامە پراکتیکیەکان یەکێتی کامڵی دادوەریە شەرعی و زەمینەیەکان، خاڵێکی کۆتاییان بۆ دابنێت. ئەگەر نائەخلاقی و خراپ بوون، دەروونەکان گەندەڵ دەکات، کەوابوو دەبێت (ڕەزیلەکان، زۆرخۆرەکان، خۆشگوزەرانەکان، باوکانی خراپی خێزان و دراوسێ خراپەکان، بە مەرگ مەحکوم بکەین. جێبەجێکردنی ووردی ئەم یاسایە پێویستی بەوەیە ئەو فەرمانبەرانەی ئەرکیان باوەڕپێهێنانی خەڵکە، واتە سەرکوتکەران لە سێدارە بدەین، چونکە (ناچارکردنی بڕواداری) لەڕێگەی ترس و تۆقینەوە، زیاتر دەروونی خەڵکی بێ باوەڕ گەندەڵ دەکات. لەبری ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە سێدارە بدەین، باشترە جیاکاری بکەین لەنێوان سزادانی مەعنەوی و سزادانی مادی دنیایی کە ناتوانرێت لەبارەی تاوانی مەزهەبیەوە بەکار بێت.

ئەرگۆمێنتی کاستیلۆن بۆ سەلماندنی ئازادی باوەڕ لەسەر بناغەی پێناسێکی تازە بۆ لادان لە دین بونیاد نراوە. کالڤین کتێبی پیرۆز بە دەستوری کاری بەرجەستەی باوەڕ دادەنێت، و دەڵێت قسەکانی خوا بێ پەردەیە و رێسایەکی بابەتی و ڕوون و بڕاوەیە بۆ جیاکردنەوەی ڕاستی لە هەڵە. بەڵام کاستیلۆن ئەم بێ پەردەییە لە بواری حوکمە تیوریەکاندا ڕەدە دەکاتەوە کە دەمەقاڵێی لێکۆڵیارانی دینیش ناڕاستی پێشانداوە، و تەنیا لەبارەی ژیانی ئەخلاقیەوە قەبوڵی دەکات. حوکمە تیوریەکان دەبێت وەک بڕوایەک بناسرێن و لەبارەیەوە وتووێژ بکرێت: ئالۆزی حوکمەکان جگە لە هەندێک دۆخی ئاوارتە، دەرئەنجامی خواستی خودایە بۆ درووستکردنی فەزای جیاوازی بیروڕا و وتوێژ. بە پێچەوانەوە ڕوونی و ڕەوانی فەرمانە ئەخلاقیەکان، دەبێتە هۆی رێکەوتنی بڕواکان لەبارەی فەرمانە ئەخلاقیەکان، و لە ئەنجامدا گرنگی بەم بەرهەمانە زیاتر دەدات، لەوڕوەوە کە هێمای باوەڕن.

کەوابوو لادان لە دین و سزاکان چیان لێ دێت؟ گەر لادەری دین کەسێکە تەنیا لەگەڵ بڕوای ئێمە یان بروای باودا نیە، کەوابوو نابێت سزا بدرێت. کتێبی پیرۆز خۆی رێگە بە تەفسیری جیاواز دەدات. لادانی دینی تەنیا لەبارەی ئەخلاقیاتەوە ڕاستە کە بنەماکانی بە ڕوونی دیاریکراوە. لێرەوە ڕێگەدان بە فرەیی بیروڕاکان  بەو مەرجەی حوکمە ئەخلاقیەکانی کتێبی پیرۆز ڕەچاو بکرێت، ڕەوایە.

کاستلێۆن بە سەلماندنی ئاڵۆزی کتێبی پیرۆز لە مەسەلە تیوریەکاندا، ئاسۆیەکی نوێی دولایەنەی کردەوە. لەلایەک بەرگری لەمافی تاکەکەسی ئازادی بیروڕا و باوەڕ دەکات، تۆمەتی پێداگری (لە ڕاکردن لە هەقیقەت) کە ئاراستەی لادەرانی دین دەکرێت، بێ بەها دەکات: جیاوازی لەبارەی حوکمێکی شەرعیەوە، بەڵگەی ڕاکردن لە هەقیقەت یان دورکەوتنەوە لە خودا نیە، چونکە خودا خۆی ئەم ئاڵۆزیەی لە حوکمەکاندا درووست کردووە. لەبەرئەوە مرۆڤی لادەر لە دین کەمتر سەرسەختە تا ئەو سەرکوتکەرەی کە لادەر لە دین ناچار دەکات (بە پێچەوانەی ویژدانی خۆیەوو : واتە وەستان لەبەرامبەر خودادا) کار بکات. لە لایەکی دیەوە کاستیلۆن دەورێکی بڕاوە بە عەقڵ دەبەخشێت لە دەستنیشان کردنی هەقیقەتدا: عەقڵ بەوشێوەیەی کاڵڤین بانگەشەی بۆ دەکات، گوناهی یەکەم گەندەڵی نەکردووە، بەڵکو عەقڵ چرایەکی رێنمایکەرە بۆ هەموان، و یارمەتیان دەدەات بۆ ئەوەی تێزە ڕوون و پێویستەکان بۆ ڕزگاری لە کتێبی پیرۆزدا بدۆزنەوە. بەرگری لە لێکبوردن لەسەر بناغەی قەبوڵکردنی ئەرکەکانی ویژدانی تاکەکەس و بەهای عەقڵ دادەمەزرێت. هەرچەند کتێبی پیرۆز تیشکێک دەداتەوە کە عەقڵ لە دۆزینەوە مومکین نیە.

هێزی ئەرگومینتەکانی کاستیلۆن ئەوە ڕاستیەیە کە ئەو سەرکورکەران بە هەمان چەکی خۆیان مەحکومم دەکات، واتە بە کتێبی پیرۆز. بەڵام سنووری لێبکبوردنیش پیشان دەدات: ئەگەر تۆمەتی تاوانی مەزهەبی  تەنیا لە جێبەجێکردنی یاسا ئەخلاقیەکانی لە کتێبی پیرۆزدا هاتووە بایەخی هەبێت، ئەوا دەبێت سزای خوانەناسان بدرێت. لە لایەکی دی کاستیلۆن سزاکانی (وەک دوورخستنەوە) بۆ کەسنێک پێشبینی دەکات کە نکوڵی لە هەقیقەتە گرنگ و بنەرەتیەکانی مەزهەب دەکەن (وەک خوڵقاندنی جیهان، نەمری رۆح، گەڕانەوەی مەسیح و ئەمجۆرە شتانە). بەکورتی بۆ خوانەناسان و عەقڵگەرە توندڕەوەکان، لێکوردن نیە.

دەق:

با حاڵەتێک لەبەرچاو بگرین کە ئێوە لەبارەی لادەرەانی دینەوە دەمەقاڵێ دەکەن و دەڵێن لەبەرئەوەی ئەمانە دزی دەروونەکانن، دەبێ سزا بدرێن. ئایا لێرەدا پێویست نیە مەسەلەکە بەشێەیەکی گشتی تاوتوێ بکەین، واتە مەسەلەی سزادانی دزەکان و گەندەڵکەرانی دەروونەکان، لەوانەش لادەرانی دین؟ ئەگەر بمانەوێت وا بکەین، بەپێی بۆچوونی ئێوە دەبێی هەموو گەندەڵکاران و دزانی دەروونەکانی ئەوانی دی سزا بدەین. هەروەها دەبێت هەوەسبازەکانیش بە مەرگ مەحکوم بکەین، چونکە وەک سلێمان گوتوێتی هەوەسبازەکان دەروونی مرۆڤ ڕاو دەکەن و ئەیسپێرن بە مەرگ. هەروەها دەبێت هەموو چروک و زۆرخۆر و خۆشگوزانێکیش بە سزای مەرگ بگەیەنین، چونکە ئەمانشی بە ڕەفتار و گوتاری ناشایستەی خۆیان (….) ئەخلاقی باشی ئەوانی دی گەندەڵ دەکەن. لە ئەنجامدا دەبێت دادوەرەکان هەموو بەد ئەخلاقەکان سزا بدەن، چونکە هەموو عەیبێکی ئەخلاقی تەشەنەکەرە و دەروونەکان بریندار دەکات. وەک ئەو پەندە دەڵێت (تەنیا یەک مەڕی گەر بەسە بۆ ئەوەی هەموو گەلەکە نەخۆش کەوێت). چی بڵێین لەبارەی کەسانێکەوە کە لەزەمین و دەریاوەوە لەمسەرەوە بۆ ئەوسەر دەچن ، بۆ ئەوەی کەسێک بهێننە سەر دینی خۆیان و دوو هێندە زیاتر لە خۆیان گەندەڵیان بکەن؟. چی بڵێن سەبارەت بەو بێ باوەرانەی کە بێ باوەڕی خۆیان دەروونی ئەوانی تر دەکوژن و لە باوەرەکانیان هەڵیان دەگێرنەوە، هەمان ئەو کارەی کە دۆزەرەوانی سەرزەمینی کەنعان کردیان، ئەوانەی بە دروستکردنی تۆقین لەناو خەڵکدا، ڕێگری لەوان کرد دەستبەسەر ئەو زەویەدا بگرن، ئەمەش کارێک بوو بووە هۆی لەنابردنی سەرجەم ئەو خەڵکە؟ ئایا نابێت ئەمانە وەک دزی دەروونەکان سزا بدرێن؟. دیارە کە دەبێ بدرێن، بەڵام تیۆدۆر دۆبز دەبێت بزانیت کە ئەمکارە دەبێت خودا بیکات، کە سزادانی دەروونەکان بەدەست ئەوە، نەک بە دەست ئەو دادوەرانەی کە شمشێرەکانیان زۆر زیاتر نەرم و سستە کە بتوانێی دەروونەکان بکوتێت، بەڵام لادەرانی دینیش هەر ئەم حوکمانەیان هەیە و لە ئەنجامدا دادوەران نابێت سزای جەستەییان بدەن.

(٠٠٠٠) بەڵام تۆ تیۆدۆرۆ دوبز چی دەڵێیت؟ ئایا نکوڵی لەوە دەکەیت مەزهەب بە کۆت و زنجیر بەرەو پێش دەبەیت؟ ئەگەر نا چۆنە سیرڤت[1] هەرئەوەندەی خۆی دەرخست، ئەوەندە چالاکانە و بەپەلە لە ئامۆژگاریکردن قەدەغە کرا؟ ئایا ئەمە لەبەرئەوە بوو کە وتوێژ لەگەڵ ئەودا وەک کاڵڤین دەنوسێت، ڕێگەپێدراو بوو؟ بەڵام ئاخر چ پێویستی دەکرد کە وەو زیندانی بکەن بۆ ئەوەی وتێژی لەگەڵدا بکەن، لەکاتێکدا خۆی بە ویستی خۆی ئامادە بوو؟ جگەلەمەش بۆ زۆژی یەکشەمە دەستگیر کرا، کە هیچ کەس بە پێی یاسای ژنێف نابێت لەو رۆژەدا دەستگیر بکرێت، مەگەر تاوانێکی کردبێت کە شایانی سزای مەرگ بێت؟ من هیچ هۆیەک بۆ ئەمکارە نابینم جگە لەوەی هەرکەس فەرمانی زیندانی کردنی لەو رۆژەدا داوە، ئەوی نەک بۆ وتوێژ، بەڵکو بۆ ئەوەی تەسلیمی مەرگی بکات. لەگەڵ ئەوەشدا (دەڵێت) کە توانای وتوێژی پێدراوە. باوەڕ دەکەم، بەڵام لە هەلومەردێکدا کە هەرکاتێک دینی ئێوەی بەهەمان شێوە قەبوڵ نەکرد، و نکوڵی لە بیروڕاکانی خۆی نەدەکرد، دەبوو بە ناهەق گیان بسپێرێت. بەڵام تۆ دەڵێت دەسەلاتی رەوای دادوەرەکان لەبەرامبەریدا بانگ کردووە، ئەمەش بەو مەبەستە نەبووە کە ئازاری بدەن (بەو شێوەیەی کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەگۆستین)، بەڵکو بۆ بەهرەمەند بوون بوو ڕەوابوو لە هاوکاری خوداوەند. تێۆدۆرۆ دۆبز تکات لێدەکەم دەست لە ڕوانگەی سیسرۆنی بهێنەت. وەک سیسرۆن ئەوکاتەی ڤیرۆسی[2] تاوانبار کرد، و بانگەشەی ئەوەی کرد بەمکارەی بەرگری لە کۆمار دەکات، ئێوەش بە کوشتنی سێرڤت بانگەشەی ئەوە دەکەن بەرگری لە کەنیسە دەکەن، و وادەزانن ئایا دەشێت کەسێک ئەوەندە کوێر بێت کە نەبینێت کە ئێوە بە دەست کێشان لە خواستی دروست و هەق، ئەوەندە پشت بە هۆی سەفسەتەئامێز دەبەستن؟ (…) سەرەتا ئێوە دەتانتوانی لەگەڵ کتێبەکانیدا  لە شار دەریبکەن. خاڵێکی دی کاڵڤین دەنوسێت نوسینەکانی جگە لە خەیاڵپڵاوی ئابرووبەرانە و باوەڕی هەلخەڵەتێنەر و شێوازی بێهودە نیە. زۆر باشە، ئایا کەنیسەی ئێوە هێندە تا ئەو ڕادەیە بناغەی بۆشە کە ناتوانێت لەبەرامبەر بیروڕای هەڵخەڵەتێنەر و بێ سوود و خەیاڵپڵاوی ئباروبەرانە، بێ شمشێر ڕابوەستێت؟ زۆر باشە، چی بڵێن لەبارەی ئەوەی لە شکاتەکەی کاڵڤین و تروایە[3]، ڕای دادوەران دەزگا کاڵڤینیەکانی بە بەرگریەک وا بە پیرۆز و راستی دانابوو کە ئیدی هیچ کەس چورئەتی نەبوو نەیاری بێت. هەروەها چی دەڵێن کە دادوەران لە پێشەوە فەرمان بە شتێک دەکەن کە خۆیان دەبێت تێی بگەن؟ دواجار چۆن بیر دەکەنەوە کە خەلکی بێ ویستی خۆیان لە دانیشتنی ئامۆژگاری ئێوەدا دانیشن و دینی ئێوە قەبوڵ بکەن، چونکە گەر وا نەکەن لە شار دەردەکرێن؟ ئایا ئەم هەموو رەفتاریە مەزهەبیانە بە کۆت و زنجیر نیە؟ ئایا گەر لەنێوان دوو جیهانی سرف و نەحودا جیاوازیەکە ڕووبدات، فەرمانڕەوایان دەتوانن هەڵیسەنگێنن؟ و ئایا ئێوە جورئەت دەکەن لە جیاوازی لێکۆڵینە دینیەکاندا داوەری بکەن؟ (…) دوو لێکۆڵیاری دینی وتوێژیان هەیە، یەکێکیان کاڵڤین و ئەوی تریان سیرڤیتە.کاڵڤین و پەیڕەوەکانی دەڵێن کە سرڤیت لادەری دینە، لەسەر ئەم بناغەیەش دادوەرانی ژنێڤ کە بەر لە سەرڤ و نەحو، لە لێکوڵینەوەی دینیشدا پسپۆر نین، سێرڤیت بە سوتان لە ئاگردا مەحکوم دەکەن. ئەگەر ئەمکارە لە شوێنێکی دی ڕووی بدایە و لەوێ سرڤیت هەمان ئیمتیازی کاڵڤینی لەوێ هەبوایە کە کاڵڤین لە ژنێڤ هەیەتی، گومانم نیە کە کالڤینیش بەمجۆرە مەحکوم دەکرا. ویژدان لە کوێیە؟ پیاوێکی خەڵکی برن (لە سویس) چارەنووسی وایە لە ژنێڤ مەحکوم بکرێت و پیاوێکی خەڵکی ژنێڤیش لە دۆخێکی هاوشێوەدا لە برن تاوانبار بکرێت. لەمەش زیاتر لۆسەریەکان، زوینگلیەکان تاوانبار دەکەن، زوینگلیەکانش لۆسەریەکان. بەکورتی هیچ کەس لە توانبارکردن بەدەستی ئەوی دی ڕزگاری نابێت، چونکە هەرکەسێک لە سەرزەمینی خۆیدا خاوەن دەسەڵاتە.

سەرچاوە:

ژولی سادا- ژاندرون: تساهل در تاریخ اندیشە غرب. ترجمە: عباس باقری. تهران، نشر نی . ١٣٧٨

[1]. Michl servet (١٥٥٣-١٥١١) دکتۆر و لێکۆڵیاری دینی ئیسپانی کە نکوڵی سیییانە و خودایەتی مەسیح بووە و بە حوکمی کاڵڤین لە ئاگرا سوتێنرا. (و.ف)

[2]. Caius Licinius Verres (١٤٣-١١٩ پێش میلاد) سیاسەتمەداری رۆمی. (و.ف)

[3]. Troillet

ناردن: