هەورە ژن یەکێکە لە کورتە ڕۆمانەکانی ڕۆماننووسی ناوداری عێراقی عەلی بەدر، لەلایەن ڕەگەز رەشید، لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە بۆ کوردی.

ئەم ڕۆمانە گێڕانەوەی چیرۆکی کارەکتەرێکی عێراقی موزیکژەنە، لە دەست کلتوور و زوڵمی ناوچەکە رادەکات و دەچێتە ئەوروپا، بە خەیاڵی دۆزینەوەی شاری خەونەکان، ئەو شارە خەیاڵییەی هەموو شت لەوێدا باش و باڵایە و دوورە لە هەموو خراپییەک، ئەو شارەی هەموو فەیلەسوفانی بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە و لە ئەفلاتوونەوە لەدایک دەبێت.

وەرگێڕی ئەم ڕۆمانە لە پێشەکیەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەوەی وای کردووە ئەم ڕۆمانە وەرگێڕێتە سەر زمانی کوردی، نزیکی کەسایەتی نەبیلە لە کەسایەتی تاکی کوردەوە.


ئەم کتێبە ١٤٤ لاپەڕەیە و نرخی ٣٠٠٠ دینارە.

ناردن: