Entries by Zamwa Mhamad

دیوێكی تری جه‌واهیری

نووسینی: ئه‌حمه‌د سه‌یید عه‌لی به‌رزنجی ڕانانی: هه‌ورامان وریا قانع ئه‌م كتێبه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ باشه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م و له‌ ماوه‌ی پیشوودا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌وڵێكه‌ بۆ پشاندانی ئه‌و لایه‌نه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب “جه‌واهیری” كه‌ لای خوێنه‌ر، چ خوێنه‌ری كورد یان عه‌ره‌ب، وه‌ك پێویست ئاگاداری نین و شاراوه‌ و نادیاره‌. به‌ مانایه‌كی دیكه‌، وه‌ك […]

دیمانەکانی نیوەشەو

ڕانانی: سەردەم بابەتی ئەم کتێبە بریتییە لە کۆمەڵێک وتووێژی فیکری جیاجیا لەگەڵ کۆمەڵێک فیگۆری فیکریی کاریگەر و خاوەن سەرنج و دونیابینی نوێ لەمەڕ بابەت و چەمکگەلێکی جیاواز، وتووێژەکان و خودی پرسیار و وەڵامەکان بە زمانێکی لە ڕوکەشدا سادە، بەڵام لە نێوەڕۆکدا قووڵ و پڕ لە سەرنج داڕێژراون. ئەم کتێبە لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ (ئاوات ئەحمەد […]

ژن

شیعری یڤگێنی یفتۆشینکۆ و. لە ڕوسییەوە: شیروان مەحموود محەممەد       ژن، هەردەم، کەم کەمێ، لە دەریا دەچێ لە هەندێ رووەوە، دەریاش ژنە، کەم کەمێ ژن، لە گەنجینەی پەنهانی سنگۆڵەیدا هەر شەپۆلە و دێ و دەچێ گاهێک شەپۆلی هەستە و هەڵدەچی ، گاهێکیش، بە شەپۆلی دڵخەبەردانێک دەهەژێ کڵافەی قژی تەلیسماوی بە سەرییەوە، شێوەی نەوەرەسێکە، […]

لە بارەی ڕۆمانی یادەکانەوە

نووسینی: دلاوەر قەرەداغی بەڕێوەبەرەکەی چاپ و بڵاوکردنەوە، شاعیر و ڕۆماننووسی سوێدی تۆرگنی لیندگرین (١٩٣٨- ٢٠١٧) هان دەدا یادەکانی بنووسێتەوە، لیندگرێن پێی دەڵێ:”ناتوانم، یادەوەرییم نییە.” بەڕێوەبەرەکەی چاپ و بڵاوکردنەوە دەستبەردار نابێ و لەگەڵ لیندگرێندا بە مەبەستی ئیقنا کردنی، دەکەوێتە وتووێژێکی دوورودرێژەوە. لێی دەپرسێ:”خۆ ناتەوێ بڵێیت تووشی فەرامۆشی بوویت؟ کە دووچاری شتێک هاتوویت؟ کە شتێکت بەسەرهاتووە؟” لیندگرێن […]

کتێبی عەقڵی شیعری و سەرەتایەکی باش بۆ تێگەیشتن لە شیعر

ڕانانی: ئیدریس عەلی کتێبی (عەقڵی شیعری) یەکێکی دیکەیە لە کتێبە تازە و گرنگەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کە لە ماوەی ڕابردوودا چاپ و بڵاوکراوەتەوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان بەردەستە، ئەم کتێبە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی قووڵ و ورد، کتێبی عەقڵی شیعری لە لایەن نووسەر و شاعیر (حسێن لەتیف) نوسراوە و پشتی بە حەفتاونۆ سەرچاوەی […]

“ئیسلام له‌ سه‌ده‌ی بیستویه‌ك”دا؛ وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر زمانه‌ ئه‌وروپییه‌كان

هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع ئه‌م گۆڤاره‌ تازه‌یه‌ (مه‌به‌ستی گۆڤاری -ئیسلام له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك-ه‌‌ كه‌ تا ئێستا سێ ژماره‌ی لێده‌رچووه‌ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. و.ك)، به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵكشانه‌ به‌هێزه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی گۆڕه‌پانی پاریس و هه‌روه‌ها گۆڕه‌پانی عه‌ره‌بیش. ئێمه‌ پێشبینیمان ده‌كرد، ئه‌م گۆڤاره‌ ماندووده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ په‌له‌قاژێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر چه‌ندین گۆڤاری دیكه‌دا هاتووه‌. […]

گونیللا بێرگسترۆم جێیهێشتین!

سەمەد قادر   گونیللا، بەیەکەم کتێبی (باوکی مییا دەگوێزێتەوە) ساڵی ١٩٧١ هاتە ناو ئەدەبی مناڵانەوە، ئەو کتێبەی تێیدا لە گۆشەنیگای مناڵەوە باس لە جیابوونەوەی دایکوباوک دەکات. گۆشەنیگایەک لە زۆر کلتور و کۆمەڵگادا پشتگوێ خراوە و هیچ بەهایەکی نییە. گونیللا بێرگسترۆم ( بێریسترۆم بە سویدی) خاوەنی نزیکەی ٣٠ کتێبی مناڵانە و بە تایبەتی زنجیرەی ( ئەلفۆنس […]

هاوسەر

فرانز کافکا چیرۆک له فارسییەوە: ڕەووف بێگەرد باری گشتیی کاروکاسبی بە ڕادەیەک خراپ بووە، هەندێک جار لە ئۆفیسەکەمدا هەر ئەوەندەی دەرفەتێکم بۆ بڕەخسێت، ئەو کیفەی نموونەکانی تێدایە هەڵدەگرم و خۆم بەدوای مشتەریدا دەگەڕێم. بەتایبەتی ماوەیەکی زۆربوو دەمویست سەر لە (ن) بدەم. پێشتر سەروسەودایزۆرم لەگەڵیدا بووە، بەڵام لە پارەوە، نازانم لەبەرچی، تا ڕادەیەک پەیوەندیمان بڕاوە. ئاسایی […]

سزا

فرانز کافکا چیرۆک له فارسییەوە: ڕەووف بێگەرد  سەرلەبەیانییەکی ڕۆژی یەکشەمەی جوانترین ڕۆژی بەهاربوو، گیورگ بیندمان کە بازرگانێکی گەنج بوو لە ژوورەکەی خۆی، لە نهۆمی یەکی خانووە نزم و ناڕێک و پێکەکەیدا، کە هاوتەریبی ڕووبارەکەو، تەنیا لە بەرزی و ڕەنگدا لە یەکدی جیا دەکرانەوە دانیشتبوو، چرکەساتێک لەوەوبەر، لە نووسینی نامەیەک ببوەوە کە بۆ هاوڕێیەکی کۆنی خۆی […]

کاتێک شاعیر مل لە چەقۆ دەسوێ!

و. لە ڕووسییەوە: شیروان مەحموود محەممەد ساڵی ١٩٣٣ پاش ئەوەی ئۆسیپ مەندلشتامی شاعیر دەبێتە شایەتحاڵی ئەو برسێتی و نەهەماتییەی سیاسەتەکانی ستالین بە سەر خەڵکی وڵاتەکە و بە تایبەتی خەلکی ئوکراینایدا هێنابوو و،  پاش ئەوەی تێرۆری ستالین و ڕاوەدوونان و کوشتن و بڕینی نەیارەکانی و هەرکەسێک سووسەی پابەند نەبوون و کەمیی دڵسۆزی لە ئاست ” باوکی […]

لە بارەی ڕۆمانی ماڵی شۆخە نووستووەکان؛ گفتوگۆ لەگەڵ محەمەد عەبدوڵڵا

سازدانی: سەردەم لە ماوەی ڕابردوودا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، یەکێک لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی گەورە نووسەری یابانی «یاسۆناری کاواباتا»ی بە ناوی «ماڵی شۆخە نووستووەکان» چاپ و بڵاوکردەوە، کاریگەریی ڕۆمانەکە و وەرگێڕانە جوانەکەی وەرگێڕ «محەمەد عەبدوڵڵا» بووە مایەی ئەم وتوێژە. سەردەم: بۆچی ڕۆمانی “ماڵی شۆخە نووستووەکان”ت هەڵبژارد بۆ وەرگێڕان؟ گرنگی ئەو ڕۆمانە و نووسەرەکەی بۆ خوێنەری […]

ئـه‌حمه‌دۆ رۆنی

گـۆران مـه‌ریـوانـی 08-06-2021 ده‌لهی     ئه‌حمه‌دۆ … ئه‌حمه‌دۆ ئیتر ناكرێ به‌ سواری ئه‌سپه‌ شێكه‌ته‌وه‌ له‌م کێو بۆ ئه‌و کێو بسوڕێییته‌وه‌ له‌م دوند بۆ ئه‌و دوند‌ بازبده‌یت و له‌م هه‌ور بۆ ئه‌و هه‌ور بپه‌ڕێیته‌وه‌ له‌بن داربه‌ڕوویه‌كدا دانیشی و سیغارێ به‌ كامی دڵ بپێچیته‌وه‌ دوا نیوه‌ڕوانێ له‌ ماندوبووندا به‌ گه‌ڵایه‌ك شه‌رمت داپۆشی و خۆت هه‌ڵده‌یته‌ ناو […]

قەفقاز

چیرۆک نووسینی: ئیڤان بوونین و. لەڕووسییەوە: شیروان مەحموود محەممەد ناساندنێکی کورتی نووسەر: ئیڤان بوونین سالی ١٨٧٠ لە ڤارۆنیش، لە ڕوسیا لە دایکبووە و دواتر نیشتەجێی فەرەنسا بووە و هەر لەوێ ساڵی ١٩٥٣ کۆچی دوایی کردووە. سەرەتا وەک شاعیرێکی بەتوانای ڕەوتی سیمبۆلیزم دەستی بە نووسین کرد، دواتر لە ژێر کاریگەری مەکسیم گۆرکیدا کەوتە نووسینی کورتەچیرۆک و […]

بە بیانووی چاپی دووەمی یادەوەرییەکانی ژێرزەوەی

ڕانانی: ئیدریس عەلی ڕۆمانی ( یادەوەرییەکانی ژێرزەوی) یەکێکی ترە لە شاکارەکانی نووسەری ناوداری ڕوس( فیۆدرۆ دۆستۆیڤسکی) و لەلایەن نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد ( ڕەووف بێگەرد) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، وەرگێڕدراوەتە سەرزمانی کوردی و لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە ماوەی ڕابردوودا، چاپی دووەمی بۆ کراوە و بڵاوکراوەتەوە. بوونی کتێب و بەرهەمە ئەدەبییەکانی […]

شتراوس؛ لێکبوردن لە بەرامبەر هەقدا

 (لە: مافی سروشی و مێژوو، بەرهەمی لیو شتراوس) و. ڕێبین هەردی بە بڕوای لیو شتراوس لێکبوردن لەناوخۆیدا هەڵگری دژیەکیە: بەهایەکە کە سەرجەم بەهاکان و لەوانەش لێکنەبوردن بە ڕێگەپێدراو دەزانێت. لەبەرئەوەی لێکبوردن خۆبەخۆ سنوورێکی نیە کە بە هۆیەوە لە لێکنەبوردن جیا بکرێتەوە، کەوابوو خۆی دەبێتە هۆی لەناچوونی خۆی. بە بڕوای شتراوس ئەم ئالۆزیە لە بیرۆکەی لێکبوردندا […]

کانت؛ ڕێنمایی ویژدان لە بواری باوەڕدا

(لە مەزهەب لە سنووری عەقڵی سادە، (١٧٩٣) بەرهەمی کانت) و. ڕێبین هەردی کانت لەم دەقەدا (کە دواتر دەیهێنینەوە) ڕێسایەک بۆ بەدواداچوونی بەکارهێنانی ویژدان لەبواری مەزهەبدا دەست نیشان دەکات. ئەم باسە بەگریمانەیەکی دوولایەنە دەست پێدەکات کە کاتێک دادوەرێکی پشکنینی بیروڕا دەبێت لەبارەی “کەسێکەوە کە تاوانبارە بە لادانی دینی و بێ باوەڕی”, داوەری دەکات، ڕووبەڕووی دەبێتەوە. مەسەلەکە […]

سایكۆلۆجیای ده‌سه‌ڵات

ئه‌م كتێبه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كتێبه‌ نایابانه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌. كتێبه‌كه‌ باس له‌ دیوه‌ شاراوه‌ و نادیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، كه‌ بریتییه‌ له‌ سایكۆلۆجیای ده‌سه‌ڵات. ئێمه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و باشتر له‌ چه‌مكی ده‌سه‌ڵات تێده‌گه‌ین و ده‌زانین ده‌سه‌ڵات، جگه‌ له‌ دیوه‌ ئاشكراكه‌ی، جگه‌ له‌و دیوه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ […]

“وۆرکشۆپی نووسینی داهێنەرانە” لەگەڵ موحسین ئەلڕەملیدا

بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و دامەزراوەی مەدا، پەیمانگەی گۆتە لە پڕۆژەی “وۆرکشۆپی نووسینی داهێنەرانە” ڕادەگەیەنێت، کە تێیدا بۆ ماوەی دوو مانگ بەشداربوان لەگەڵ د. موحسین ئەلرەملی-ی ڕۆماننووسی بەناوبانگی عێراقیدا سەرقاڵی باسکردن و فێربوونی چۆنێتیی نووسینی چیرۆک و بنەماکانی گێڕانەوە دەبن. هەڵبەت ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر شارەکان، کۆمەڵگەکان و خودی خۆماندا دێن؛ پەیوەندییە […]

مانیفێستی فێمینیستبوون؛ پێشنیازەکانی ژنە ڕۆماننووسێک

ڕەنگە بەشێک لەو دەستکەوتە فەرهەنگی و کولتوورییەی کە جێی خۆیەتی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، شانازیی پێوە بکات، جۆراوجۆری و هەمەچەشنەیی کتێبە چاپکراوەکانی بێت کە سەرباری قەیران و ڕێگرییە واقیعییەکان، پڕکێشی دەکات لە دەستبردن بۆ وەرگێڕان و چاپکردنی کۆی لایەنە ژیاری و کولتووری و فەرهەنگییەکان، بەتایبەت ئەو بابەتانەی کە لە دونیای ئێمەدا نوێ و نامۆن […]

ڕۆمانێک لە بارەی جەنگ و تاوانکارییەوە

ڕانانی: ئیدریس عەلی ڕۆمانی مرۆخۆران یەکێکی ترە لە کتێبە جوان و سەرنجڕاکێشە تازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. ئەم ڕۆمانە شاکارێکی دیکەی نووسەری ناوداری فەڕەنسی ژان توولێیە، لە لایەن وەرگێڕی گەنج و بە سەلیقە هەدیە عەلییەوە بە شێوەیەکی ورد و کوردییەکی بێ گرێوگۆڵ وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. لە ڕاستیدا ئەمە دووەم ڕۆمانی ژان توولێیە کە […]

فۆڕم، کاواباتا و ڕۆمانی “ماڵی شۆخە نوستووەکان”

نووسینی: زاموا محەمەد لە ساڵی ١٩٢٤دا یاسۆناری کاواباتا و ڕییچی یۆکۆمیتسۆ، هاوڕێ لەگەڵ چەند نووسەرێکی گەنجی دیکەدا، گۆڤاری “سەردەمی هونەری”یان دامەزراند. هەر لە سەرەتاوە، ئەم جووڵانەوە ئەدەبییە خۆی لە دوو شەپۆلی نێو ڕۆشنبیریی یابانی جیا کردەوە: شەپۆلی یەکەمیان، لە لایەن ئەدەبی تەقلیدیی یابانییەوە، لە ڕێی جۆرێک ناچورالیزمی ڕەگاژووەوە لە خودی کولتوری یابانی خۆیدا، پێشڕەویی دەکرا؛ […]

نووسینی ئۆتۆماتیکی لە شیعری نوێی کوردیدا

نووسینی ئۆتۆماتیکی لە شیعری نوێی کوردیدا ڕانانی: ئیدریس عەلی بابەتی ئەم کتێبە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی دوورودرێژ وقووڵ و فرە ڕەهەندی ئەکادیمی، سەبارەت بە نووسینی ئۆتۆماتیکی لە شیعری نوێی کوردیدا، ڕەنگە ئەم بابەتە یەکەم سەرچاوە بێت بە کوردی لە کتێبخانەی کوردیدا، کە خۆی لە خۆیدا پشتی بە چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆر بەستووە و بەرهەمی جگە لە سەرچاوە […]

وەهمەکانی دەستەبژێر، یان ڕەخنەگرتن لە ڕووناکبیر

ئەم کتێبە (وەهمەکانی دەستەبژێر یان ڕەخنەگرتن لە ڕووناکبیر) لە کۆمەڵێک بابەت و لێکۆڵینەوە و وتاری فیکری پێکهاتووە، بابەتە فیکرییەکان بە دەوری بازنەی سیاسەت و ڕووناکبیر، ڕەخنە و کاریگەرییەکانی ڕەخنە، هاوکات وەهمەکانی ڕووناکبیر و ڕۆڵی ڕووناکبیردا دەسوڕێتەوە. ئەم کتێبە یەکێکی ترە لە کتێبە دانسقە و کاریگەرەکانی نووسەر و ڕووناکبیری ناوداری عەرەب (عەلی حەرب) لە لایەن نووسەر […]

تەنها مردن دەتوانێ بموەستێنێت؛ چاپی دووەمی ڕۆمانی کۆڵۆنێل

ڕانانی: سەردەم (وەختێ ئاشووب و بەربەڵایی دەبنە ڕێسا و بنەمای ژیان، چیتر شتێک نامێنێت جێگەی سەرسوڕمان بێت… ئەگەر بتەوێت عەقڵت لەدەست نەدەیت، تاکە کارێک بیکەیت ئەوەیە بێ ئەوەی بیر بکەیتەوە، سەیری شتەکان بکە! مەحموودی دەوڵەت ئابادی.) ڕەنگە نووسەرانی کەم وڵاتی دەرودراوسێی ئێمە هەبن، هێندەی گەورە نووسەری ناوداری فارس (مەحموودی دەوڵەت ئابادی) نزیک و ناسراوبن لە […]