ڕۆمانی کرمی‌مانگ، لە نووسینی ماریکن هایتمان براوەی خەڵاتی ئەدەبی (لیبریس)ی هۆڵه‌ندا بوو

 133 خوێندنه‌وه

ڕۆمانی کرمی‌مانگ، لە نووسینی ماریکن هایتمان براوەی خەڵاتی ئەدەبی (لیبریس) ی ساڵی ٢٠٢٢ی هۆڵه‌ندا بوو

ئەم خەڵاتە (خەڵاتی ئەدەبی لیبریس) هەموو ساڵێک بە نووسەری باشترین ڕۆمانی ڕەسەنی هۆڵەندی ساڵی پار دەبەخشرێت، کە ٥٠ هەزار ئێرۆ و مەدالیای برۆنز وەردەگرێت، هەروەها ئەو شەش نووسەرەی ناویان لە شۆرت لیستی کۆتاییدا هاتووە و پاڵێوراون هەر یەکەیان ٢٥٠٠ ئێرۆ وەردەگرێت.

ڕاپۆرتی دەستەی دادوەرانی خەڵاتی ئەدەبی لیبریس:

کرمی‌مانگ، ڕۆمانێکە شایەتی بوێری و لێهاتوویی بواری ئەدەبییە، شاکارێکی ئەدەبی به‌رهه‌می توانای بیرکردنەوەیە، سەرکێشە، ڕۆمانێکی بەربەرەکانێیە بۆ ئێستا و بۆ هەموو کات و سەردەمێک.

کاتێک جیهان لە تەنگژەدایە بەردەوام هونەر پێشڕه‌وی ده‌کات، کاتێک جیهان لە تەنگانەدایە… بۆ مرۆڤی بەهرەمەند دەبێتە کێڵگەیەکی بەپیت، بۆ داهێنان. ئەگەر بێت و هێڵێکی هاوتەریب لەگەڵ کاتی ئێستاماندا ڕاکێشین، کە لە چەند ساڵی ڕابوردوودا پەتایەکی کوشندە تەنگی پێ هەڵ جنیبووین، کە لە بواری ئەدەبدا لە هۆڵەندا گەلێک شاکاری ناوازە بەرهەم هاتن.

دەستەی دادوەرانی خەڵاتی ئەدەبی لیبریس خۆشحاڵ و لە هەمان کاتدا سەرسام بوون بە ڕێژەی زۆری و ئاستی باشی ڕۆمانە بەشداربووەکان. کە لیستی هەموو بەشداربووان لە ساڵی پاردا بڵاوکراوەتەوە و ئێمە وەکوو سەروەتێکی ئەدەبی دەیبینین، بێگومان ئەرکی دەستەی دادوەرانی زۆر گران کرد… بۆ هەڵبژاردنی شۆرت لیستێک (٦ ڕۆمان)، پاشان پێنج ڕۆمانی ناوازە و شاکاری ئەدەبی تێپەڕێنین و یەک بەرهەم بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە دەستنیشان بکەین. ئەو بڕیارە دەستە هه‌روه‌زییه‌ هەروا ئاسان نەبوو.

براوەی خەڵاتەکە؛ ڕۆمانێکە لە فۆرم و ناوەڕۆکدا برەو بە توانای سروشتی مێشک دەدات، چیرۆکێکی هاوچەرخ دەگێڕێتەوە، کە مێژووی هەموو مرۆڤایەتی تێدا چنراوە،

چیرۆکی ئەم ڕۆمانە، لە دوو هێڵی سەرەکی پێک دێن، کە لە سەرەتاوە زۆر دوور لە یەک ڕێ دەکەن، بە جیا لەگەڵ خۆیاندا دەمانبەن بۆ نۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا، بۆ ناو سروشت و تاوەکوو باسی دەستپێکی کوشت و کاڵمان بۆ بکات، لەو سەردەمەدا و لە ڕوانگەی کەسایەتیی باووباپیرانمانەوە، هاوشێوەی ئەفسانە یان حیکایەتە کۆنەکان. لەڕێگەی کەسایەتی (ڕا) وە، کە جیاواز لە چواردەورەکەی بیر دەکاتەوە، پاشان سەرنجی ئەو کەسانەی چواردەوری، که (ڕا) سەوزە دەچێنێت و دەستکاری برۆکانی دەکات.

پاشان ڕۆمانەکە بە هەر دوو پێی توند لەسەر زەوی کاتی ئێستامان ڕاوەستاوە، کە نووسەر بە شێوەیەکی حاشا هەڵنەگر باسی یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی ئەمڕۆ دەکات. بەتایبەتی کێشە و نایەکسانی جێندەری.

نووسەر توانیویەتی هەڵچوون و گرژییە سروشتی، کولتووری و جێندەرییەکان، کە مرۆڤایەتی کوێرە لە دەرەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی خۆیدا، پێویستە لە بیرمان نەچێت کە سروشت بەڕوونی و وەکوو خۆی لێی تێ بگەین، نەوەک وەکوو ئەوەی کە خۆمان دامان هێناوە و باوەڕێکی یە قینمان پێیه‌تی، وەکوو سروشتمان و گەلێک شتی ئۆرگانێکی تر کە بەرهەمی دەست تێ وەردانی مرۆڤن. بۆ چی گرانە بۆ ئێمە کە بەو شێوەیەش لە سروشتی مرۆڤەکان (جێندەر) نەڕوانین، هەروەها ماڵەکردنمان لەگەڵ زانست و زانیاری سروشتدا و باوەڕ هێنان بە هەمەچەشنی مرۆڤ.

هەروەها ئێمە سەرسام بووین بە بوێری نووسەر، بۆ هەڵبژاردنی ئەم بابەتە بۆ چیرۆکەکەی… کە پێ دەچێت خوێنەر لە هیچ جێگایەکدا دڵخۆش نەبێت، بەڵام دڵنیای دەکاتەوە و نووسەر بەدووی چارەسەری ناڕەحەتی و تێنەگەیشتنەکاندا دە‌ی نێرێت. لە کاتی سەر لێ شوانی کەسایەتییەکاندا نووسەر بەدووی پرسیار و چارەسەردا وێڵمان دەکات، کتێبەکە فەلسەفییە بە بی ئەوەی لێمانی ئاڵۆز کردبێت.

پرسی شوناس، کە فرە شێواز و جۆرە و پەیماننامە کۆمەڵایەتی یان کولتوورییەکان وەڵامی ئەو پرسیارەمان نادەنەوە، کە من کێم و لە کوێم، یان خۆم ببم و سەر بە کوێ و چییبم. ئەمانە ئەو پرسیارانە‌ن، کە بەردەوام مرۆڤ لە خۆی دەکات، کاتێک لەژێر کاریگەری کۆمەڵگە و ئایین و کولتووردا وەڵامەکان قایلمان ناکەن.

دەستەی دادوەرانی خەڵاتی ئەدەبی لیبریس:

  • ئەحمەد ئەبوو تاڵیب، سەرۆکی شارەوانی ڕۆتەردام
  • کاتیا دە براون، سەرۆکی بەربژێری کتێب لە (VPRO)
  • فەمکە ئیسینک، توێژەر و ڕەخنەگری ئەدەبی هۆڵەندی بۆ (De Groene Amsterdammer)
  • ئەلیسیا گێسینسکا، فەیلەسوف، نووسەر
  • تیۆ هاکەرت، ڕۆژنامەنووس/ پێداچوونەوەی ئەدەبی، بۆ (De Groene Amsterdammer)

سه‌رچاوه (Bron): Libris Literatuur Prijs

وێنه‌ (Foto):   NOS – NIEUWSUUR

 


 

ناردن: