چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی
ههواڵی بڵاوبوونهوهی کتێبی، چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی
ئەم وتار و باسانەی لە دووتوێى ئەم كتێبەدا دەیانبینیت، نەخشەیەكى داڕێژراو كۆى نەكردوونەتەوە، بەڵكو هەر وەكو ناویشمان لێ ناون، چەند وێستگەیەكى پەڕاگەندەن كە تیایاندایە لەسەر ئەم بیرمەند، یان ئەو ئەدیب دەوەستێت و تیاشیاندایە لەسەر دیاردەیەكى ڕۆشنبیرى، یان ڕێبازێكى ئەدەبى دەدوێت. هەر بۆیە هێڵێكى دیاریكراو پێكەوە نایانبەستێتەوە، تەنها ئەوە نەبێت كە لە دەرگاى هەندێ مەسەلە لە مەسەلەكانى مرۆڤى هاوچەرخ دەدەن، بە هەموو گرفت و ئاڵۆزییەكانەوە، هەروەها دەشێ ببنە سەرەتایەك بۆ تێگەیشتن لە جیهانى ئەو بیرمەندانە، یان ئەو مەسەلانەى خراونەتە ڕوو. دەمەوێ ئەوەش بڵێم كە زۆربەى بابەتەكان وەرگێڕدراون، جگە لەو دوو نووسینەى سەبارەت بە ئەلبێر كامۆ و ئومبێرتۆ ئیكۆن، کە خۆم نووسیومن. هیوام وایە خوێنەرى ئازیز گەشتێكى فیكریى چێژبەخش بەم وێستگانەدا بكات و هەر وێستگەیەك هەڵوەستەیەكى جیددیى لا دروست بكات، گەر ئەمەش ڕووی دا، ماناى وایە ئەم هەوڵە بچووكە ئاكامى خۆى پێكاوە، ئەگەرچى لە خەوش و كەموكووڕییش خاڵى نییە.