لە بارەی لویس گلوک و وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵەوە

لویس گلوگ یەکێک بوو لەو ناوانەی چاوەڕوان نەئەکرا خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی ٢٠٢٠ـی پێ ببەخشرێت.

ـ من سوپاسگوزاری وڵاتەکەتانم. لویسی گلوکی خانمە شاعیر وائەڵێت.

کاتێک ئاژانسی دەنگوباسی سوید پەیوەندی بە لویسەوە کرد ئەو ماندووبوو چونکە لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە بەخەبەر بوو.

ـ زەنگی تەلەفوونەکە بەردەوام لێی ئەدا هەستم کرد ڕۆژێکی ئاسایی نییە، بۆیە زۆر زەحمەتە بتوانم بە هەستە ئاساییەکانم گوزارشت لەمە بکەم. وا ئەڵێت و بەردەوام ئەبێت لە قسەکردن.

ـ لە ناو خەڵاتە ئەدەبییەکانمدا هەرە خەڵاتە ئەدەبییە گەورەکانم لە سوید وەرگرتووە، ساڵێک لەمەوبەر خەڵاتی ترانسترۆمەرم لە سوید وەرگرت، شانسیشم هەیە وەرگێڕی زۆر باشم هەیە لەوێ. لەبەر ئەمە  هەست بە قەرزارباری ئەکەم بەرامبەر بە وڵاتەکەتان. ئەم خەڵاتە مەزنەشی هاتە سەر.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ماتس مالم سکرتێری ئەکادیمی دەرگای هۆڵی بۆرسی  کردەوە و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ڕاگەیاند: لوسی گلوکی شاعیر خەڵاتەکەی پێ ئەدرێت لەپای ئەو دەنگە شاعیرییەی کە بە جوانییەکی حاشاهەڵنەگرانەوە وای لە بوونی مرۆڤی تاک کردووە بەهایەکی گەردوونی هەبێت.

سەرۆکی کۆمیتەی نۆبڵ ئەندش ئۆلسۆن سەبارەت بە لوسی گلوک ئەڵێت: لە ئێستادا یەکێکە لە هەرە شاعیرە دیارە لیریکییەکانی ئەدەبی ئەمەریکی.

یەسپەر سڤێنبرو وەرگێڕی شیعری “وەکیەکی” لویس گلوک بە ئاژانسی هەواڵی سویدی وت: گلوک لە ساڵانی شەستەوە وەک شاعیرێکی خۆشەویست لە وڵاتەکەی خۆیدا ناوی هەیە و خاوەنی چەندان خەڵاتی ئەدەبییە، لەوانە خەڵاتی پۆلیتز و خەڵاتی کتێبی نیشتمانی. لە سویدیش لە ساڵانی نەوەدەکانەوە ئەخوێنرێتەوە و سێ کتێبی کراوە بە زمانی سویدی.

ئەندش ئۆلسۆن تەمەنائەکات زۆرینە شانسی ئەوەیان بۆ بڕەخسێت کە شیعرەکانی لویس گلوک بخوێننەوە.

ـ بە جۆرێک ئەنووسێت وایکردووە لویس بکاتە شاعیرێکی گەورەی سەر هەموو گۆی زەوی. زۆر لەبەردەستە و لەسەر ئەزموونە گەردوونییەکان ئەنووسێت. تەمەنائەکەین لویس ببێت بە گەورەترین شاعیر و بخوێنرێتەوە. ئەم شاعیرە هەمان هەڵکەوتەی تۆماس ترانسترۆمەری هەیە؛ بەجۆرێک ئەنووسێت کە هەمووان تێی ئەگەن چی ئەڵێت. شاعیرێکە گوێ لە ناوەوەی خۆی ئەگرێت بۆ ئەوەی دەستی بگات بە ئەزموونەکانی.

ـ لوسی شیعرەکانی لەپەناوپاسارا ئەچێنێت. بەڵام پێمان وایە کاتی ئەوە هاتووە بخرێتە بەرچاوان.

بیۆن ڤیمان سەرنووسەری داگزنیهێتەر، گەورەترین ڕۆژنامەی سوید ئەڵێت:

ـ ئاسانە دەست پێڕاگەیشتنی وەک نووسەرێک کە زیاتر باس لە خۆی و بریندارییەکانی ئەکات و ئاسانیشە تێگەیشتن لێی. دیارە شتێکی باشە خەڵات بدرێت بە شیعر، جێی خۆشحاڵیشە ئەخیرەن ئەدەبی ئەمەریکا لەناو ئەو دژایەتی کردنە سەختەی ئەکادیمیای نۆبڵدا بکەوێتە بەرچاو، ئەگەرچی پێموایە شاعیری زۆر گەورەتر هەبوون ئەو خەڵاتەیان پێ بدرایە.

بەهۆی مەترسی ڤیروسی کرۆناوە ئاهەنگی خەڵات بەخشین بە براوەکانی نۆبڵ ئەمساڵ ناکرێت، خەڵاتەکە ئەنێرێت بۆ ئەو وڵاتانەی براوەکانی لێیە، پێش ئەچێت لە سەفارەتی سوید خەڵاتەکان ببەخشرێن بە براوەکان.

لە ساڵای ١٩٠١ ـەوە کە خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ ئەبەخشرێت، تاکو ئێستا لویس گلوک شانزەهەمین نووسەری ژنە کە ئەم خەڵاتەی پێ بەخشراوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادت ٨/١٠/٢٠٢٠

ناردن: