“دەربەندی پەپوولە” بە عەرەبی چاپ دەبێتەوە
“دەربەندی پەپوولە” بە عەرەبی لە دەزگای “خطوط و ظلال للنشر و التوزيع”ەوە، بە وەرگێڕانەکەی ئازاد بەرزنجی، چاپ و بڵاودەبێتەوە.
“دەربەندی پەپوولە” ی شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس، یەکێکە لە دەقە ناوازەکانی شیعری کوردی و شایانی باسە دەقە عەرەبییەکەی، بۆ یەکەم جار، ساڵی ١٩٩٦ لە بەیرووت چاپ کرا و دوو جاری تریش لە کوردستان چاپ کراوەتەوە و ئەم چاپە نوێیە، چاپی چوارەمی کتێبەکەیە و کاتی خۆیشی کۆمەڵێک نووسەر و ڕەخنەنووسی عەرەب لە ڕۆژنامە و گۆڤارە عەرەبییە بەناوبانگەکاندا لەسەریان نووسی.
ناردن: