هەندێکیان خۆیانکوشت، هەندێکی دیکەیان دوورخرانەوە بۆ سیبیریا، هەندێکی دی خرانە نەخۆشخانەی عەقڵییەوە

دوای هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991، ژمارەیەک لە دەزگا گەورەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، هەستان بە بڵاوکردنەوەی رۆمان و دیوانی شیعر و کۆمەڵە چیرۆکی، ئەو نووسەرانەی کە لە سایەی رژێمی سۆڤیەتی پێشوو، نەیانتوانی بوو بەرهەمەکانیان بڵاوبکەنەوە. بگرە هەندێک لەو نووسەرانە ژیانیان بووە قوربانی نووسینەکانیان. دوای هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران، چەندین راستی حاشا هەڵنەگر، سەبارەت بە موعاناتی نووسەرانی رووس لە سایەی رژێمی پێشوو، بە تایبەت ماوەی حوکمڕانی ستالین، ئاشکرا بوون.

کتێبەکەی د. جەودەت هوشیار “تراژیدیای نووسەرانی روس” کە لە “دار الزمان” و لە ساڵی 2019 بڵاوبووەتەوە، رۆ چووەتە ناو وردەکارییەکانی ئەو تراژیدیایەوە، پەردە لەسەر زۆرێک لە واقیع و راستییەکان لادەدات کە نووسەرانی روس بەدەستییەوە ناڵاندویانە. هەندێکیان لەسێدارە دراون یان خۆیان کوشتووە یاخود لە نیشتیمان وەدەر نراون و دوور خراونەتەوە بۆ سەهۆڵبەندانی سیبیریا یا خراونەتە نەخۆشخانەی عەقڵییەوە. هەمو تاوانەکەشیان، ئەوە بووە گوزارشتیان لەو ژیانە کردووە کە پێچەوانەی بەها مرۆییەکان بوو، شۆڕشگێڕانی ئۆکتۆبەر، گوایە لە پێناو چەسپاندنی ئەو بەها مرۆییانەدا هاتوون. ئەو نووسەرانە رازینەبوون داهێنانەکانیان بخەنە خزمەت پڕوپاگەندەی حیزبی شیوعی و بە دیاریکراوی ستالین!

دانەری کتێبەکە، لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردووەوە، لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران، خوێندوویەتی و هەر لەوێش ژیاوە. بەمەش دەستی گەیشتووە بە کۆمەڵێ سەرچاوەی گرنگ، لە بەڵگەنامە، کتێب، مامۆستا و ناسیاوی متمانە پێکراو. کتێبەکە باس لەوە دەکات، رۆشنبیرە روسەکان، هیوا و ئاواتێکی زۆریان لەسەر شۆڕشی کۆمۆنیست هەڵچنی بوو، هەر بۆیە پاڵپشتیان لە شۆڕشەکە کرد! بۆ نمونە مەکسیم گۆرکی، بڕێک لە سەروەت و سامانەکەی خۆی بەخشی بە شۆڕشگێڕەکان. بەڵام بینیان شیوعییەکان هەر هێندەی سەرکەوتن و گەیشتن بە دەسەڵات، گۆڕان بۆ کەسانی دەسەڵاتگەر و پشتیان کردە رۆشنبیرەکان، تەنها ئەوانەیان نەبێت کە سەر بە حیزب بوون. دەسەڵاتدارە شیوعییەکان بەجۆرێک سەیری رۆشنبیرانیان دەکرد، کە هێز و پتەوی کرێکار و شۆڕشگێڕیەتی کرێکاریان نییە. لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵەیان لەگەڵ رۆشنبیران کرد، هەم پشتگوێیان خستن و هەم سەرشۆڕیان کردن! ئەوە وایکرد سەدان داهێنەر ڕەوانەی تاراوگە بگرێن. ترۆتسکی سەرپەرشتی رێخستنی قافڵەی دەرکراوەکانی دەکرد، لەم رووەوە وتوویەتی: کوشتیان هیچ سودێکی نییە، باشترە بە دوور خستنەوەیان بۆ تاراوگە و مردنیان لەوێ، خۆمانیان لێ رزگار بکەین. (ترۆتسکی دواتر خودی خۆشی دوور خرایەوە و پاشان لە تاراوگە کوژرا).

رژێم داهێنەرانی ناچار کردبوو، بەپێی ئەو بنەمایانە داهێنان بکەن کە پێیدەوترا ریالیزمی سۆشیالیزم/ الواقعیە الاشتراکیە یان پێیدەوترا جاندانۆفیزم، ئەمەی دوایی پەیوەست بوو بە “ئەندرێ جاندانۆف” ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی و وەزیری رۆشنبیری ئەو کاتی یەکێتی سۆڤیەت. (دروست وەک جۆزێف گۆبڵز کە لە ئەڵمانیا وەزیری رۆشنبیری نازییەکان بوو”. جاندانۆف هەوڵیدا زۆر بە تووندی و دڵڕقانە، ئەو بنامایانەی ریالیزمی سۆشیالیزم، لەلایەن رۆشنبیرانەوە جێبەجێ بکرێت. ئەمە وایکرد داهێنەران بە زۆری زۆرداری ناچار بە گەشبینی بکرێن و بە شان و باڵی رژێمدا هەڵدەن.

مەکسیم گۆرکی، هاوشان لەگەڵ جاندارۆف، بەشداربووە لە دانانی بنەما و چەمکی ریالیزمی سۆشیالیزم، هەرچەند ئەو دوو کەسە لە هەندێک بیروڕادا، لەگەڵ یەک ناکۆک بوون. کتێبەکە ئاماژە بەوە دەکات میخائیل شۆڵۆخۆف، خاوەنی رۆمانی بەناوبانگی “دۆنی ئارام” و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ساڵی 1965، بەشدار بووە لە لێپرسینەوە لە نووسەران، هەروەها بەشداربووە لە دانانی ئەو میکانیزمانەی شوعییەکان بۆ لەناوبردنی داهێنان، گرتبویانەبەر و پشتی بە ترس و تۆقاندن دەبەست. لێرەوە نووسەران بە شێوەیەکی خۆبەخۆ/ تلقائی بۆ دوو بەش دابەشبوون: نووسەرانێک ویژدانی خۆیان ئاسودە کرد، بە راستی و بە قووڵی دەربارەی واقیعیان نووسی کە پڕ پڕ بوو لە گەندەڵی و سەرکوتکردن، بۆیە یا لە سێدارە دران، یاخود بۆ ماوەی زۆر زیندانی کران، یان دوورخرانەوە بۆ سیبریای بەفر و سەهۆڵبەندان تا لەوێ وردە وردە رۆحیان دەرچێت. ئەوانەیان خۆشبەخت بوون کە تەنها بە دەرکردنیان لە یەکێتی نووسەران یان دەرکردنیان لە وەزیفەکانیان، وازیان لێهێنان. دەستگیرا بەسەر ماڵەکانیان و فڕێدرانە سەر شۆستەکانی برسییەتی و ئاوارەبوون و نەبوونی.

نووسەرانێکی دیکە کە زۆرینە بوون، ملیاندا و رازیبوون بە گوێڕایەڵی و نووسین بە پێی مواسەفاتی حیزب. بۆیە جگە لە ئەدەبێکی پڕوپاگەندە ئامێزی ئاست نزم و خراپ، هیچی دیکەیان بەرهەم نەهێنا! لەم رووەوە توێژەران دەڵێن ئەدەبی روسی راستەقینە، ئەوەیە کە لەسەردەمی قەیسەردا بەرهەمهاتووە، لەگەڵ ئەو ئەدەبەی بە نهێنی بەرهەمدەهێنرا و نووسەرەکەی لای هاوڕێکانی یان خزمەکانی دەیپاراست، تەنها دوای مردنی نووسەرەکە و روخانی دەسەڵاتی شیوعییەکان بڵاوکرایەوە. ئا لەو هەلومەرجەدا، شاعیری بەناوبانگ “سێرگی یەسنین” خۆی دەکوژێت، ساڵی 1925 لە تەمەنی سی ساڵیدا، لە ژوری ئوتێلێکی شاری لینینگراد، خۆی دەخنکێنێت. دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبووەوە کە رەنگە رژێمی ئەو کات، دەستی لە کوشتنەکەیدا هەبێت!

“مایکۆفسکی” شاعیر کە گۆرانی بە شان و باڵی شۆڕشی سۆشیالیزم هەڵدەدا، بە جۆرێک نائومێد و بێ هیوا بوو، دووچاری خەمۆکییەکی کوشندە هات، هەر بۆیە فیشەکێکی نا بە تەوقی سەریەوە، بەوەش خەڵکی تووشی واقوڕمانێکی گەورە بوون! دواتر تا دەهات تراژیدیا و نەهامەتی نووسەران و داهێنەران زیاتر دەبوو: خانمە شاعیری ناسراو “مارینا تسڤیتایڤا” خۆی کوشت! “ئۆسیب مندلشتام”ی شاعیر بەهۆی نووسینی شیعرێکەوە کە تێیدا باسی ستالین-ی کردبوو، دەستگیر دەکرێت، پاشان لە سەربازگەی گیراوەکاندا دەمرێت! هەردوو نووسەری ناسراو “بۆریس باسترناک” و “ئیسحاق بابل” بە تۆمەتی ناڕەوا و هەڵبستراو، بڕیاری لەسێدارە دانیان بۆ دەرچوو، ئینجا زۆر بەخێرایی بڕیارەکە جێبەجێ کرا و هەردووکیان لەسێدارە دران. سەدان نووسەر و شاعیری بێتاوان، بێ ئەوەی گوناهێک یان تاوانێکیان ئەنجامدابێت، لەناوبران. “میخائیل بۆلگاکۆف”ی نووسەر، دەستگیر کرا، بۆ ماوەیەکی زۆر بەرهەمەکانی قەدەغە کران. پاشان دوای هەرەسهێنانی رژێمی سۆڤیەتی، وەک یەکێک لە گرنگترین نووسەری رۆمان و شانۆ دەرکەوتەوە! ژیانی “فاسیلی ئەکسینۆڤ”ی نووسەر، بۆ خۆی رۆمانێکی تراژیدی خەمهێنەرە، کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بووە، دایکی کە مامۆستای زانکۆ بووە، دەستگیر دەکرێت، بڕیاری هەژدە ساڵ زیندانی کردن لەگەڵ دوورخستنەوەی بۆ دەردەچێت. پاشان باوکی دەستگیر دەکرێت و بڕیاری زیندانی کردن و دوورخستنەوە دەدرێت. دەسەڵاتداران فاسیلی منداڵ دەنێرن بۆ پەناگای/ مەلجەئی”منداڵانی دوژمنی گەل”. باشە فاسیلی دوای ئەوەی بووە نووسەر، لەسەر چی بنووسێت؟ ئایا لەبیری بکات یان پشتگوێی بخات چی بەسەر خۆی و دایک و باوکیدا هاتووە؟ دەسەڵاتداران کەوتنە چاودێریکردنی و تەنگپێهەڵچنینی، وردبینییان دەکرد لە هەمو ئەوانەی دەینووسین، تا ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵێت!

کتێبەکە سەبارەت بە نەهامەتی و ئێش و ئازارەکانی مەکسیم گۆرکی، رووداوێکی زۆر دڵتەزێن دەگێڕێتەوە: مەکسیم گۆرکی لە ناکاو کوڕەکەی لەدەست دەدات. دەسەڵاتداران بەشێوەیەکی فەرمی رایانگەیاند بەهۆی هەوکردنی سییەکانییەوە مردووە. بەڵام گۆرکی و خێزاننەکەی، باوەڕیان بەو راگەیاندنە فەرمییە نەکرد و دڵنیابوون مردنەکەی پلان بۆ دارێژراوە. ئەوە وەک سزایەک وا بوو بۆ گۆرکی، چونکە رازینەبوو رۆمانێک لەسەر ژیانی ستالین بنووسێت. دوای چەند ساڵێک، مەکسیم گۆرکی لە هەلومەرجێکی ئاڵۆزدا کۆچی دوایی دەکات. دەوترێت ستالین فرمانی دەکردووە لە رووی پزیشکییەوە بیکوژن. پاشان جەنازەکەی لەسەر شانی خۆی، بەرەو دوا مەنزڵگای گۆرکی هەڵگرتووە.

نووسەری تەنزئامێز “زوشینکۆ”، روبەڕووی چەوساندنەوە و تەنگپێهەڵچنینی زۆر بووەتەوە، چونکە گومانیان لێی هەبوو لە نووسینە کۆمیدی و تەنزئامێزەکانیدا، گاڵتە بە سیاسەتەکەیان دەکات، ئەگەرچی ئەو هەوڵیدەدا خۆشی و شادی لە نێوان خەڵکی بڵاوبکاتەوە، تاکو بتوانن بەرگەی بارودۆخە سەختەکەیان بگرن. لەبەر ئەوە زوشینکۆ لە قووڵایی ناخییەوە، کەسێکی خەمبار و دڵتەنگ و پەست بووە. کتێبەکە باس لەوە دەکات زوشینکۆ، سەردانی پزیشکی دەروونی دەکات، چونکە بەدەست خەو زڕان و نەبوونی حەزی خواردن ناڵاندوویەتی. پزیشکەکە پشکنینی بۆ دەکات، پاشان رێنمایی دەکات چیرۆکی کۆمیدی و پێکەنین بخوێنێتەوە، بەتایبەت چیرۆکەکانی زوشینکۆ، چونکە باشترین چارەسەرە بۆ حاڵەتەکەی ئەو! نەخۆشەکە هەناسەیەکی قووڵ هەڵدەمژێت و دەڵێت: “دکتۆر، من زوشینکۆم!”. ئەم رووداوە دەریدەخات خەمۆکی و جۆرەکانی نائومێدی، تا چ ئاستێک ویژدانی نووسەرانی ئەو رۆژگارەی هەڵکۆڵیوە.

کتێبەکە لە بەشێکیدا لەسەر دەرهاویشتەکانی کۆگرەی بیستەمی حیزبی شیوعی سۆڤیەت رادەوەستێت، باس لەوە دەکات لەو کۆنگرەیەدا، دەسەڵاتە ئاسنینەکەی ستالین کۆتایی پێدێت. بەمەش هەڵمەتی سەرکوتکردنی نووسەران، کز و کەمدەبێتەوە. ژیانی رۆشنبیریی سۆڤیەت، جووڵەیەکی ئەدەبی و هونەری چالاک بەخۆیەوە دەبینێت کە بە ئەدەبی شەستەکان ناسراوە. لەو کاتەدا ئەم ناوە ئەدەبییانە دەرکەوتن “یەفتیشنکۆ”، “فۆزنیسکی”، “بیلا ئەحمەدۆلینا”، ئەگەر ژیانی سیاسی لەسەر ئەو پرنسیپانە بەردەوام بوایە کە خرۆشۆف خستبوویە ڕوو، ئەوا ژیانی رۆشنبیریی و ژیانی گشتی، رێچکەیەکی دیگەی دەگرتەبەر. بەڵام لە ساڵی 1946دوای دوور خستنەوە و لابردنی خرۆشۆف لە دەسەڵات و وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن برجنێف و تاقمەکەیەوە، ژیانی رۆشنبیریی و گشتی دووچاری شکستێکی گەورە هات. لێرەدا کتێبەکە باس لە تراژیدیای “ئەلسکەندەر ڤادییڤ”ی رۆماننوس دەکات کە بۆ چەندین ساڵی دوورو درێژ سەرۆکی یەکێتی نووسەران بوو. کاتێک راستییە تۆقێنەرەکانی تاوانەکانی ستالینی بۆ دەردەکەوێت، بەرگەی ئەو فشارە دەروونییە تووندە ناگرێت کە بە هۆی زانینی تاوانەکانی ستالین، دووچاری دەبێت، بۆیە بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت!

“ئیلیا ئاهرنبێرگ”ی نووسەر، خۆشحاڵە بە بڕیارەکانی کۆنگرەی بیستی حیزبی شیوعی، بەو بۆنەیەوە رۆمانێک بە ناونیشانی “تووانەوەی بەستەڵەک” دەنووسێت، ناونیشانی رۆمانەکەی وەک زاراوەیەک وا بوو بۆ کۆی قۆناغەکە. بەڵام دوای ئەوەی پاشەکشە دەکات لە نووسینی، دوچاری نائومێدییەکی گەورە دەبێت و هەر لە تاراوگە دەمێنێتەوە. جار جارە بەو پەڕی وریاییەوە سەردانی وڵاتەکەی دەکات. دواجار بڕیار دەدات بە یەکجاری بگەڕێتەوە نیشتیمان، ئیدی دەکەوێتە ژێر چاودێری پیاوانی هەواڵگری. کاتێک لە باخچەی ماڵەکەیدا کۆچی دوایی دەکات، دەسەڵاتداران دەست دەگرن بەسەر تەرمەکەیدا و هەر خۆیان رێورەسمی ناشتنی تەرمەکە جێبەجێ دەکەن، چونکە لەوە ترساون ناشتنی لەلایەن بنەماڵە و خەڵکەوە، پەشێوی میللی لێبکەوێتەوە.

کتێبەکە لە بەشێکی دیکەدا، قسەوباس لەو رووداوانە دەکات کە دووچاری “باسترناک”ی شاعیر و خۆشەویستەکەی بوونەتەوە. کاتێک باسترناک خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبی پێدەبەخشرێت، دەسەڵاتداران وڵاتەکەی رێگە نادەن بڕوات بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە! رۆماننووسی ناودار “سۆڵجنستین” لە رۆمانەکانی و وتارە زۆرەکانیدا، ئاماژە بە چەندین جۆری چەوساندنەوە دەکات کە ستالین دەرحەق بە نووسەران و رۆشنبیران گرتبوویەبەر. پاشان کتێبەکە باس لەوە دەکات ئەدەب، دوای نەمانی رژێمی یەکێتی سۆڤیەت، چی بەسەر هاتووە و چۆن بووەتە ئەدەبێکی بەرخۆریی/ ئیستهلاکی، ئەدەبێک بەدوای پێداویستییەکانی بازاڕدا رادەکات. ئەم حاڵەتە وایکرد، زۆرێک لە خوێنەران بگەڕێنەوە بۆ سیمبولەکانی ئەدەبی روسی، وەک تۆڵستۆی و دیستۆفیسکی و بۆشکین و چیخۆف و ئەوانی دیکە. تەنانەت سەرۆک پۆتین زۆرجار باس لەوە دەکات کە سەرسامە بە رۆمانەکانی دیستۆفیسکی، پێیوایە رۆمانەکانی بانگەشەیەکە بۆ گەڕانەوە بۆ ئاین. ژمارەیەک لە چاودێران، دەڵێن پوتین لە پشت ئەو قسانەیەوە، دەیەوێت پاڵپشتی بۆ ئەو ئاراستەیەی بەدەستبێنێت کە گرتویەتیەبەر. پۆتین لە پێناو چەسپاندنی کۆڵەکەکانی فەرمانڕەواییەکەی و راوەستان بەڕووی نەیارەکانیدا، پشت بە کڵێسای ئەرسەدۆکسی دەبەستێت.

کتێبەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە روسەکان، رێزێکی زۆر لە نووسەرەکانیان دەگرن و بۆ پێگەی پێغەمبەران و قەدیسەکان بەرزیان دەکەنەوە. روسەکان لەو بڕوایەدان نووسەرەکانیان، لە سەرۆکە سیاسییەکان گرنگترن، ئەوان لە پێشترن بۆ گوێڕایەڵیان و جێبەجێکردنی بیروڕا و هەڵوێستەکانیان! لەبەر ئەوەیە روسەکان شەیدای خوێندنەوەن، بۆ هەر کوێیەک بڕۆن، کتێب لەگەڵ خۆیاندا دەبن. روسەکان قسە دەربارەی ئێش و ئازارەکانی خۆیان ناکەن، پێیانوایە برینەکانی رابردوو، بەشێکە لەو قوربانییەی لە پێناو نیشتیمانەکەیاندا بەختیان کردووە. لەمڕۆدا دەسەڵاتدارانی وڵات، ئەو سیفەتەیان قۆستووەتە، سیفەتی بێدەنگیخەڵک، تاکو لەسەر سیاسەتی خۆیان بەردەوامبن. سیاسەتێک پێویستییەکی زۆری بە قوربانیدان هەیە، وەک دەستوەردانیان لە ئۆکرانیا و سوریا و شوێنی دیکە! دەکرێت لە میانەی قسەی بەشێکی زۆری چاودێرانی سەر شاشەی کەناڵەکان یان رۆژنامەنوسە روسەکانەوە، هەست بەوە بکەین. ئەوان رەنگدانەوەی بیروڕای سەرکردەکانیان دەخەنەڕوو، گوێ بە ئێش و ئازاری خەڵکەکە نادەن، وەک ئەوەی هێشتا هەر لە قۆناغی یەکێتی سۆڤیەتدابن! کتێبەکە بە هێنی و بێ هەراوزەنا، وەڵامی پڕوپاگەندەی ئەو حیزبانە دەداتەوە کە لەسەر هەمان رەوتی یەکێتی سۆڤیەتی جاران دەڕۆن. گوایە حیزبەکان بەشدارن لە پێشخستن و گەشەکردنی رۆشنبیریی ولاتەکەیان. ئەمە لە کاتێکدایە رۆڵیان، هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ رۆڵی شیوعییەکانی سۆڤیەت، چ لە رووی حەپسکردنی نووسەرەکانیان لە قەفەزی ئایدۆلۆژی، یان بەفیڕۆدانی وزە و توانای نووسەرەکانیان لە چالاکییە نەزۆکەکانی حیزب، یان تێکشکاندنی ژیانیان لە پێناو تێکۆشانێکی هەڵە!

سەرچاوە

نووسینی: ئیبراهیم ئەحمەد، چیرۆکنوس و رۆماننوسی عێراقی، الشرق الاوسط، دوو شەممە، 4 مایس، 2020

… لە شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە تا نەمانی یەکێتی سۆڤیەت

هەندێکیان خۆیاکوشت، هەندێکی دیکەیان دوورخرانەوە بۆ سیبیریا، هەندێکی دی خرانە نەخۆشخانەی عەقڵییەوە.

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: باوکی رەهەند

ناردن: